برایان هۆک: گەمارۆی چەک و چۆلی ئێران دەبێت درێژ کرێتەوە

برایان هۆک: گەمارۆی چەک و چۆلی ئێران دەبێت درێژ کرێتەوە
"برایان هوک" نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ، لە درێژەی سەردانەکەی بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس باسی لە مەترسی ساز بوونی گرژی لە ناوچەکە بە هۆی درێژ نەکردنەوەی گەمارۆی چەک و چۆلی ئێران کرد .
ئەمریکا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایەشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە گەمارۆی چەک و چۆڵ دژی کۆماری ئیسلامی کە ماوەکەی لە مانگی ئۆکتۆبر تەواو دەبێت، دووپات کاتەوە. 

تا ئێستا چین و ڕووسیە،  دژ بەو ویستەی ئەمریکا هەڵوێستیان گرتووە .

برایان هوک وتی :"ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایەشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەتوانێت گەمارۆی چەک و چۆڵ دژی کۆماری ئیسلامی تا ١٨ی ئۆکتۆبر درێژ بکاتەوە، ئێران دەستی بۆ کڕین و فرۆشی چەک ئاواڵە دەبێت."

گەمارۆی چەکی سەر ئێران یەکێکە لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە "بەرجام"ـە کە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان تاران و پێنچ ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی ئەڵمانیا واژۆکرا. ماوەی گەمارۆکە بە پێنچ ساڵ دیاریکرابوو و لە 18ی ئۆکتۆبری ئەمساڵ کۆتاییدێت .

ئەمریکا، بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان ئەو چوار وڵاتەی واژۆکاری ڕێککەوتننامەکەن کە لەو بڕوایەدان بە هەڵگیرانی ئەو گەمارۆیە لە سەر کۆماری ئیسلامی، شەڕ و ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە قووڵتر دەبێتە و دەستی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامی کاری تیرۆریستی و تێکدەرانە لە هەموو جیهان ئاواڵەتر دەبێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:55:27/07/2020