ورمێ/ حوکمی ئێعدامی ٢ زیندانی جێبەجێ کرا

ورمێ/ حوکمی ئێعدامی ٢ زیندانی جێبەجێ کرا
بەرەبەیانی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی ٢ زیندانی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارە دران.
بە پێی هەواڵەکان ناوی زیندانییە ئیعدام کراوەکان بریتین لە؛ "عەلی عەبدی" و "ئەمیر حوسێن".

ئەو ٢ کەسە ڕۆژی یەکشەممە (٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩) بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە و ئەمرۆ حوکمەکەیان جێ جە جێ کرا.

عەلی عەبدی لە نۆ ساڵ پێش و ئەمیر حوسێن لە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست زیندانی کرابوون.

ئەمیر حوسێن تەمەن ٢٤ساڵە، تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لە کێشەیەکی بنەماڵەیی لەسەر ببوو.

لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی کە بە پێی شەریعەتی ئیسلامی نووسراوەتەوە، سزای کوشتن، "قەساس"ـە. واتە بکوژەکە دەکوژرێتەوە کە زۆرێک لە فەیلسووفان و بیرمەندانی پێشکەوتنخوازی جیهانی دەیان ساڵە لە سەر هەڵەبوونی ئەو سزایە دەکۆڵنەوە و ئەمڕۆکە لە جیهان دا "ئیعدام" بە قەتڵی دەوڵەتی پێناسە دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:50:27/07/2020