برایان هۆک؛ خەڵکی ئێران دەزانن کە "ترامپ" پشتیوانیانە!

برایان هۆک؛ خەڵکی ئێران دەزانن کە
نوێنەری تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پرسی ئێران وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی ئیعدامی ناڕازییانی خۆپیشاندەرەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ وتی کە سەرۆک ترامپ لە پشت خەڵکی ئێرانە و لە خەباتی خەڵکی ئێران بۆ دادپەروەری پشتیوانی دەکات. 

برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی ژووری ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆی دا باس لە ئەمیرحسێن مورادی، سەعید تەمجیدی و محەمەدی ڕەجەبی دەکات کە بە هۆی بەشدارییان لە خۆپیشاندانە ئیعترازییەکان کەوتوونەتە ژێر ئەشکەنجە و ناچار بە دانپێدانانی دۆرینە کراون و لە دادگایەکی فەرمایشی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە مەرگ سزا دراون. 

هۆک بە ئاماژە بە تویتی فارسی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە کەمپینی ئیعترازی خەڵکی ئێران دژی ئیعدام پێی لە سەر ئەوە داگرتەوە کە خەڵکی ئێران دەزانن کە ترامپ لە پشت خەڵکی ئێرانە.

ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:39:26/07/2020