وریا غەفووری، وەک باشترین بەرگریکاری ئاسیا هەڵبژێردرا!

وریا غەفووری، وەک باشترین بەرگریکاری ئاسیا هەڵبژێردرا!
وریا غەفووری، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران و تیمی ئیستقلالی تاران وەک باشترین بەرگریکاری ئاسیا هەڵبژێردرا. 

لە ڕاپرسییەکی کۆنفێدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا، وریا غەفووری بە وەدەست هێنانی ٩٢ لە سەدی دەنگی دەنگدەران وەک باشتیرن یاریزانی هێڵی بەرگری لای ڕاستی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا هەڵبژێردرا. 

وریا غەفووری یاریزانی بەناوبانگی سنەی فوتباڵی ئێران کە ئێستا کاپیتانی تیمی فوتباڵی ئیستقلالی تاران، یەکێک لە دوو تیمی بەهێزی لیگی فوتباڵی ئێرانە. 

وریا غەفووری بە هەڵوێستە جوامێرانە و کوردانەکانی لە لای خەڵکی ئێران و کوردستان دەناسرێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 63 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:21:26/07/2020