شەش شارۆمەندی شاری مەهاباد چارەنووسیان نادیارە

شەش شارۆمەندی شاری مەهاباد چارەنووسیان نادیارە
چارەنووسی شەش شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی "جەسیم مەجنوونی، ئەسعەد محەممەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری ‌فەر، ڕێبوار پادەست و ئومید عەباسی"، لە دوای دەستگیربوونیان ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەک، بنەماڵەی ئەم شەش چالاکە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە و لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان هەواڵێک بە بنەماڵەیان ڕانەگەیەندراوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، "جەسیم مەجنوونی" خەڵکی گوندی "قەرەداغ" و دانیشتووی شاری مەهاباد، "ئەسعەد محەممەدنژاد" خەڵکی "گەڕەکی پشت تەپ"ی شاری مهاباد، "سۆران نەسیری" خەڵکی گوندی "گوێگتەپە"ی سەر بە شاری مەهاباد، "سۆران موختاری ‌فەر" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش"ی سەر بە شاری مهاباد و "ئومید عەباسی" خەڵکی گوندی "ئیندرقاش"ی سەر بە شاری مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، "ڕێبوار پادەست" کوڕی "ڕەسووڵ"، خەڵکی گوندی"گوێگتەپە"ی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر کرا.

ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:48:15/07/2020