دوو مێرمنداڵ لە سنە و جوانڕۆ خۆیان کوشت

دوو مێرمنداڵ لە سنە و جوانڕۆ خۆیان کوشت
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو مێرمنداڵ لە شارەکانی جوانڕۆ و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی ١٢ ساڵان بە ناوی "زانیار نادری" کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "بانیلەوان"ی سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی ١٢ ساڵان بە ناوی "شاخەوان ڕۆستەمی"  خەڵکی گوندی "تەوریوەر" سەر بە شاری سنە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:34:07/07/2020