٣٥هەزار کرێکاری ئێرانی لە کوردستانی باشوور بێکار بوون

٣٥هەزار کرێکاری ئێرانی لە کوردستانی باشوور بێکار بوون
کرێکارانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران بەهۆی باروودۆخی خراپی ئابووری ئێران و بێکاری بەربڵاو بۆ بژێوی ژیان بەرەو شارەکانی کوردستانی باشوور دەڕۆن، بەڵام ئێستا بە هۆی قەیرانی کۆڕۆنا، هەزاران کڕێکاری ئێرانی بێکار بوون.
بە پێی هەواڵنێری کاری ئێران"ئیلنا"، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و داخرانی سنوورەکانی عێراق، واتە لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە، ٣٥ هەزار کرێکاری ئێرانی نەیانتوانیوە خۆیان بە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بگەیەنن و بێکار بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە ٥٠لەسەدی کرێکارانی پارێزگای کوردستان بێکارن و کرێکارانی بێکاریش کە لە عێراق گەڕاونەتەوە بەم ئامارە زیاد بووە.
لە ساڵانی ڕابردوودا، بەشێکی بەرچاو لە کڕیکاران و وەستاکارە  بە ئەزموونەکان لە شارەکانی پارێزگای ئێران بە هۆی بێکاری بەربڵاو، ڕوویان لە دەستفرۆشی و کۆڵبەری کردووە.
بە پێی ئاماری فەرمی، نرخی بێکاری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە زستانی ساڵی پێشوودا دوو هێندەی نرخی مام ناوەندی ئێران یانی ٢٠لەسەد و لە پارێزگای کرماشان زیاتر لە ١٧لەسەد بووە. ئەم ئامارە بە خراپ تر بوونی باروودۆخی ئابووری ئیران، هاوسانی ئابووری و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا قەیراناوی تر بووە.
لە دوای ڕاوەستانی بەربڵاوی بیناسازی لە ساڵی ١٣٩٥ بەملاوە، شەپۆلی بێکاری کرێکارانی بیناسازی لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێکرد و بە دابەزینی نرخی پووڵی میللی ئێران و هاتنەخوارەوەی توانای کرێنی کرێکاران، کرێکاران ناچار بوون تا بۆ کاری ڕۆژانە بەرەو کوردستانی باشوور بڕۆن.
ئەم کرێکارانە بە هۆی ئەوەی کە بە مۆڵەتی یەک مانگە بەرەو کوردستانی باشوور دەڕۆن، لە هەر جۆرە داهاتێکی سێنفی وەکوو بیمە و لانیکەم حەقدەست بێبەشن. بەم حاڵەوە دابین کردنی ژیان لە ئاوا باروودۆخێکدا لە کوردستانی باشوور زیاتر لە حەقدەستی کار لە ئێراندایە.
شاباز مەحموود موستەفا، ئەندامی لێژنەی بەرپرسایەتی سەندیکای کرێکارکانی کوردستانی باشوور دەڵێت: "کرێکارانی ئێران بە ناوی کار نایەنە ناو عێراق بە هۆی ئەوەی کە ئیجازەنامە و ئیقامەتیان نییە و لەگەڵ سەندیکای ئێمە لە پەیوەندی دا نین، ناتوانین ئیزنی کاریان پێبدەین."
میکائیل سدیقی، بەرپرسی ناوەندی ئەنجوومەنە سێنفییەکانی کرێکارانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەڵێت: "
هەم کرێکارانی بیناسازی بێکارن هەم کۆڵبەرەکان. ٣٥هەزار بنەماڵەی کرێکارانی کۆچکردوو تووشی بێکاری و بێ پووڵی بوون، ئەمانە دەستفرۆشی دەکەن و بە شێوەی کاتی کار دەکەن."


ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:20:06/07/2020