ئومید مستەفا پوور بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە

ئومید مستەفا پوور بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە
ڕۆژی شەممە، ١٤ی پووشپەڕ، ئومید مستەفا پوور، چالاکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، کە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

ئومید مستەفا پوور، چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد و ئەندامی حیزبی (بەرەی یەکگرتووی کورد)، ڕۆژی هەینی، ١٣ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە دەستبەسەر و پاش پشکنینی ماڵەکەی و زەوت کردنی هەندێک لە کەلوپەلە شەخسییەکانی، بۆ گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان گواسترایەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە ئاشکرا نەکراوە.


ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:19:05/07/2020