تەقینەوەکەی باکووری تاران و ناسنامەی ٨ کەس لە کوژراوەکانی ئەم ڕووداوە + وێنە

تەقینەوەکەی باکووری تاران و ناسنامەی ٨ کەس لە کوژراوەکانی ئەم ڕووداوە + وێنە
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، تەقینەوەیەکی گەورە باکووری تارانی هەژاند کە بە هۆیەوە ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە دەیان کەسیش برینداربوون.

بە پێی هەواڵە ناوخۆییەکان، تەقینەوەکە لە ناوەندێکی دەرمانی (سینا ئەتهەر) ناوچەی تەجریشی باکووری تاران ڕوویداوە، و هۆکاری ڕووداوەکەش، تەقینەوەی کەپسوولی ئۆکسیژن بووە. 
بەرپرسی شوورای شاری تاران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕ، لە کاردانەوە بەم ڕووداوە، بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاند: هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە کێشەی کارەبا بووە کە بووەتە هۆی تەقینەوەی چەند کەپسوولێکی ئۆکسیژن لە ژوورێکی چکۆلەی ئەم ناوەندە دەرمانییە.
ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی چوار کەسیان لە بەرپرسانی ناوەندە دەرمانییەکە، لە پەیوەند لەگەڵ ڕووداوەکە بڵاوکردۆتەوە کە بە وتەی ماڵپەڕی ئیلنا، لە زمان بەرپرسانی پۆلیسەوە، ئەم کەسانە ئاگاداری ڕووداوەکە بوون و بەم تۆمەتە بڕیاری دەستبەسەرکردنیان دراوە.

بە وتەی چەند سەرچاویەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە: چەندین جار بەرپرسانی نەخۆشخانە ئاگادار کراونەوە کە مەترسی تەقینەوەی ئەم کەپسولانە هەیە، بەڵام کەمتەرخەمی ئەوان و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە حاست ئەمنیەتی گیانی خەڵک، بووەتە هۆی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ناسنامەی ٨ کەس لە کوژراوەکانی ڕووداوەکەی بە وێنەوە بڵاوکردەوە کە کادری دەرمانی و پێسرنێلی ناوەندە دەرمانییەکە بوون: (هەر چەند تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی چوار کەس لە کوژراوەکان نادیارە).
دوکتور محەمەد عەلی ئەکبەری، پسپۆڕی ENT
دوکتور سوسەن سوڵتانی محەمەدی، پسپۆڕی بێهۆشی
لەیلا عیوزی، پسپۆڕی بێهۆشی
مریەم خۆرسەندی، پسپۆڕی ژووری نەشتەرگەری
ئیحسان گەنج خانلوو کادری دەرمانی ژووری نەشتەرگەری
مەحدەسە ڕەزی، کادری دەرمانی ژووری نەشتەرگەری
دوکتور تورانی، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیی 
شەبنەم دیبایی پسپۆڕی ژووری نەشتەرگەری

ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:31:01/07/2020