دوو ژن و پیاوێک لە شارەکانی ورمێ، سەقز و تیکاب خۆیان کوشت

دوو ژن و پیاوێک لە شارەکانی ورمێ، سەقز و تیکاب خۆیان کوشت
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ورمێ و تیکاب و هەروەها خوێندکارێک لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ژنێکی ٦٠ ساڵانەی خەڵکی گوندی چۆرشی سەر بە شاری ورمێ بە ناوی ”بەسنا ئەحمەدی" کە چەند ڕۆژ پێشتری بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی ئاگر دابوو، گیانی لەدەستدا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ٩ی پووشپەڕ، خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ”مستەفا تەیمووری" کە خوێندکاری بەشی ئابووری زانستگای کوردستان بووە، بە هۆی ڕێگری بەرپرسانی زانستگا بۆ بەشداری ناوبراو لە ئۆلەمپیاد و هەروەها دژایەتی لەگەڵ داواکارییەکەی بۆ دەرەوەی وڵات، بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ، ژنێکی لاوی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی ”زارا نامداری"، کە خێزاندار و دایکی منداڵێک بووە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە شێوی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:00:01/07/2020