کادرێکی پزیشکی شاری مەریوان بە هۆی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

کادرێکی پزیشکی شاری مەریوان بە هۆی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، محەمەد خۆرەند، کادری پزیشکی نەخۆشخانەی شاری مەریوان، لە کاتی خزمەت بە خەڵکی ئەو شارە و تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، بە هۆی گیرۆدەبوونی بەم ڤایرۆسە، گیانی لە دەستدا. 

محەمەد خۆرەند، سێهەم کادری پزیشکی کوردستانە کە بە هۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا، گیان لە دەست دەدات.

کادرە پزیشکییەکانی کوردستان، دوکتور و پەرەستاران کە بە پێشمەرگەی سپی پۆش دەناسرێن، سەرەڕای هەموو مەترسییەکان، لە یەکەم سەنگەری بەرەنگاری لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا دان؛ ماندوونەناسانە و شەو و ڕۆژ خەریکی کار کردن و خزمەت بە خەڵکن، لەم قۆناغەی بزووتنەوەی کوردستاندا، ئەوانیش وەک هەر خەباتکارێکی ڕێگای ئازادی، ئەرکێکی قورسیان لەسەر شانە و پێویستە خەڵکی کوردستان ڕێز لە هەوڵ و زەحمەت و ماندووبوونیان بگرن.


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:39:01/07/2020