بەڕێوەبەرانی کوشتارگای مریشک فرۆشانی شاری سنە مانیان گرت

بەڕێوەبەرانی کوشتارگای مریشک فرۆشانی شاری سنە مانیان گرت
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، بەڕێوەبەرانی کوشتارگای مریشک لە شاری سنە دەستیان داوەتە مانگرتن و داوایان لە دەوڵەت و بەڕێوەبەری مریشک فرۆشانی ئەوشارە کردووە کە نرخی مریشک هەرزان بکەن. بەڵام کاربەدەستانی دەوڵەتی هیچ چەشنە وڵامێکیان نەداوەتەوە و کوشتارگا و مریشک فرۆشانیش مانگرتنیان ڕاگەیاندووە. 

سەرچاوەکە لە درێژەدا بە ئاسۆی رۆژهەڵاتی ڕاگەیاند: دەست لەکار کێشانەوەی کوشتارگاکانی شاری سنە ئەمڕۆ و بەیانی درێژەی دەبێت.

جێی ئاماژەیە، شاری سنە دوو کوشتارگای تێدایە کە یەکیان لە جادەی سنە کامیارانە و لەسەرووی پردەکەی چنارە و کوشتارگای ئاویەریش لە سەرووی گەردەنەی سەڵوات ئاوایە کە مانگرتنی ئەم دوو کوشتارگایە دەبێتە هۆی کەمبوونی مریشک لە بازاڕدا.

ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:56:30/06/2020