ڕاپۆڕتی نوێی سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ سەبارەت بە گەشەی ئابووری ئێران

ڕاپۆڕتی نوێی سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ سەبارەت بە گەشەی ئابووری ئێران
ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕ، سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ لە ڕاپۆڕتێکی نوێی خۆیدا لەسەر وێبسایتەکەی ڕایگەیاند کە گەشەی ئابووری ئێران بۆ ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی "٦ لەسەد ژێر سفر" دەبێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی ١٣٩٨ ٧.٤ لەسەد ژێر سفر و لە ساڵی ١٣٩٧ ٥.٤ لەسەد ژێر سفر بووە.
بەراوردی سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ سەبارەت بە گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی ١٣٩٩ بەرامبەر بە ڕاپۆڕتی پێشووری ئەم دامەزراوەیە هێچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
بە پێی بەراوردی سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ، غەیری نەوتی ئێران، گەشەی ئابووری ئەمساڵ ٦ لەسەد ژێر سفر و گەشەی ئابووری نەوتی ئێران ٥.٩ لەسەد ژێر سفر دەبێت.
سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ بەراوردی کردووە کە گەشەی ئابووری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٤.٩لەسەد ژێر سفر دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 79 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:17:25/06/2020