چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات (2)

چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات (2)
لە درێژەی کار و چالاکی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ی جۆزەردان، تێکۆشەران و هاوڕێیانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، بۆ جاری دووهەم دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوکردنەوەی تراکت، نووسینی درووشم و هەڵواسینی ئاڵا لە گەڕەک و کۆڵانی شارەکان، ڕێزیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە و چەند دەیە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرت.

چالاکانی کۆمەڵە لە شارەکانی: سنە، بانە، پیرانشار، ڕوانسەر، کامیاران، مەریوان و مەهاباد بە شێوەیەکی بەرین چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبردووە.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن، هاوڕێیان و تێکۆشەرانی ماندوونەناسی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان، هەر بژین بۆ کۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرک و کار و تێکۆشان لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵەدا.

هەڵبژاردەیەک لە وێنەی چالاکی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان:
بۆ بینینی وێنە و فیلمی تەواوی چالاکییەکانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، سەردانی لاپەڕەکانی کۆمەڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، تێلێگرام و ئینستاگرام بکەن.
فەیس بووک:  facebook.com/ rojhelattv
تێلگرام:      t.me/rojhelat_tv
ئینستاگرام:    instagram/ komala_pub


ئه‌م بابه‌ته 461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:47:18/06/2020