پێگەی تاک و دێموکراسی لە پارادوکسی «حیزبە سیاسییە» کاندا

پێگەی تاک و دێموکراسی لە پارادوکسی «حیزبە سیاسییە» کاندا

پێگەی تاک و دێموکراسی لە پارادوکسی «حیزبە سیاسییە» کاندا

سەلاح بایەزیدی

حیزبە سیاسییهكان وهك ئامرازێكی سهرهكیبۆ سازدانی كۆدهنگیجهماوهری، گهیاندنی حهز و ویستی كۆمهڵانی خهڵك بۆ بهردهم دهسهڵاتی سیاسی و دۆزێنهوهی ڕێگهچارهیهكی گونجاو بۆ كێشه كۆمهڵایهتی، سیاسی و ئابوورییهكان سهیر دهكرێن. لهگهڵ ئهوهشدا، هەر لە سەرەتاوە سیستمیحیزبە سیاسییهكانی دێمۆكراسی ڕۆژئاوایی و لە هەر شوێنیکی دیکە لهسهر بنهمایبهرژەوهندییه ئایدیۆلۆژیك و كۆمهڵایهتییهكانی چینێكی تایبهت كاری داڕشتنیان بۆ كراوه. بهواتایهك پلاتفۆرمی سیاسی ئهوان، ڕەنگدانهوهیهكهله جیاوازی ڕوانگهكان له بارهی دارشتنی هاوسهنگییهكیمامناوهندیله كۆمهڵگه، بهڵام هاوكات پێشاندهری ئهو ڕاستییهیهكه به چ شێوهیهك سیستمی سیاسی لهبهرژەوهندیچینێكی تایبهت ئهركهكانی بهڕێوهبهرێت. به لهبهرچاوگرتنی ئهو ناتهبایی و ناهاوسهنگییهیكه ههندیك جار له نێوان حهز و ویستی جهماوهرییو بنهما فیكرییهكانی حیزبە سیاسییهكان بوونی ههیه، ئهمڕۆ ههڵسهنگاندن و ئانالیزكردنیپهیوهندی نێوان سرووشتی حیزبە سیاسییهكان و سیستمی ئاڵوسکاوی دێمۆكراسی مۆدێرن وهك بابهتێكی گرنگیگی زانستی سیاسی ههژمار دهكرێت. کەوابوو، بە لە بەر چاوگرتنی ئەو ئاڵوزیی و ناتەباییە، بەشی هەرە زۆری پسپۆران و زانایانی زانسته سیاسییهكان به چاوێكی گومانهوهسهیری پهیوهندی نێوان دێمۆكراسی مۆدێرن و میكانیزم و دیسیپلینی ناوخۆیی حیزبە سیاسییهكانیان بکەن، بهتایبهت كه پێڕەو و پڕۆگرامی ئهو رێكخستنه سیاسییانه بهپێی ههندیك بهرژەوهندیتایبهتیئایدیۆلۆژیك، چینایهتیو تهنانهت نهتهوایهتیئامادهكراوهو بهرژەوهندیگشتی كۆمهڵگهیهكیدێمۆكراتیك و مۆدێرن لهبهر چاو نهگیراوه. بهكورتی زۆربهیههرهزۆری ئهو بیرمهندانه ڕەخنهیان له نهبوونی دێمۆكراسی ناوخۆیی، نهبوونی بهرپرسیارهتیو دیسپلینی توندی حیزبی گرتووه كهلهگهڵ بنهماكانی ئازادی، تاك گهرایی و دروشمهكانی دێمۆكراسی مۆدێرنی ئورووپایی یهك ناگرێتهوه.


ئه‌م بابه‌ته 366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:04:09/06/2020