ئاسیە پەناهی ژنە بێ پەناهەکەی کوردستان!

ئاسیە پەناهی ژنە بێ پەناهەکەی کوردستان!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: "ئاسییە پەناهی" دایکی ٧ منداڵ ڕۆژی ٣٠ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاویی لە لایەن هێزەکانی شارەوانی ناوچەی ٣ی کرماشان بە مەبەستی ڕووخاندنی ماڵەکەی هێرش کرایە سەر خۆی و کچەکەی‌.

 

ئاسییە" لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوە کراوە بە دەنگێکی بوغزاویی و پڕ لە کینەوە دەڵێ: "بە خودا مەگەر من بکوژن" .

دواتر لە لایەن هێزەکانی سەر بە شارەوانی هێرش دەکرێتە سەر ئاسییەی تەمەن ٦١ ساڵ و یەکێ لە کچەکانی و سەرەڕای ئەوەی کە "ئاسییە" بە دڵێکی بوغزاوی و پڕ لە کینەوە هاوار دەکات و دەپاڕێتەوە: من ناڕەحەتی قەلبیم هەیە، ئەم کارە نەکەن.

 

بەڵام هێزەکانی شارەوانی بە لێدان و پاشینی ئیسپری بیبار ئاسییە و کچەکەی بەر ئەشکەنجە و لێدان دەدەن و دواتریش هەم ماڵەکەیان دەڕوخێنن وئاسییەش دەکوژن.

لە بوغزی گەرووی "ئاسییە"دا دیارە چ تاوانێکی نامرۆڤانە و دژە ئینسانی ئەنجام دەدرێ، نیە ئیناسنێکی "ڕاستەقینە" کە بە دیتن و بیستنی ئەو دەنگ و رەنگانە هەستی ئینسانی و مرۆڤایەتی نەجوڵێتەوە هەست بەو تاوانەی کۆماری ئیسلامی نەکات.

 

بەڵام "شەهرام کەرەمی" دادستانی گشتیی "کرماشان" بەو پەڕی بێ شەرمییەوەسەبارەت بەم بابەتە دەڵێ؛ هیچ ئاسارێکی ئەشکەنجە بەسەر جەستەی "ئاسییە" نەبینراوە و ناوبراو بە هۆی بێڵی میکانیکی ڕەفتارەکانی خۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

 

لێرەدا جێگای پرسیارە کە ئەگەر ئاساری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە نییەمەبەست لەوەی کە بە هۆی بێڵی میکانیکی گیانی لەدەست داوە چییەو ئەو ئیسپری بیبار و لێدانانەی کە بە وتەی شاهێدانی عەینی ڕووداوەکە ئەنجام دراوە کاری کێ بووە؟!

 

 

لە گرتە ڤیدیوۆیەک لە تۆرە کۆمەڵاتەییەکان کەسێکی سە بە خودی ڕژیم باسی لەوە کرد؛ ئەو زەوینانەی کە ئاسییە تێیدا خانۆی درووس کردوە پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئەوقافەوە بە کڕیاران فرۆشراوە یا بە کرێ دراوە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە شارەوانی ئیدعای خاوەندارییەتی لەو زەوینانە دەکات و سەرەنجام حاسڵی ئەو کێشانەی نێوان ئیداراتی حکومەت، کوژرانی ئاسییە پەناهی لێ کەوتەوە.

 

بەڵێ؛ ئەوەی کە باسی لێ کرا کورتەیەک بوو لە چۆنیەتی کوشتنی ئاسیەی پەناهی تەمەن ٦١ ساڵ. میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕووماڵی هەواڵی گیان لەدەست دانی "ئاسییە" نە تەنیا هیچ دیفاعێکیان لە مافی ناوبراو نەکرد بەڵکو ئاسییەیان بە ژنێکی موعتاد، کەپر نشین، داگیر کەری زەوی و... ناو برد.

لە ڕاستیدا لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت کوردستان خەڵک لە بارودۆخێکی مەترسیداردا ژیان بەسەر ئەبەن و خەڵک بۆ دابین کردنی سەرپەنا لەگەڵ کێشە بەرەو ڕوون.

هەر بە پێی ڕاگەیاندنەکانی خودی ڕژیم ساڵی ٩٨ی هەتاویی سێ بەرابەر ساڵی٩٧ی هەتاویی ئاماری ئەو کەسانەی کە شەقامەکاندا دەخەوتن زیاتری کردوە و حاشیە نشینی لە ٢ ساڵی ڕابردوو لە ئاست ئێران ٦ بەرابەر زیادی کردوە.

بەڵام سەرەڕای ئەوانەش لە کرماشان لانیکەم ٧٠ هەزار کەس لە زەوی لەرزەکەی کرماشان بێ پەنا بوون و تا ئیستاش زۆرینەیان بێ سەر پەنا یا لە بارودۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن و دەسەڵاتیش هیچ پلان و بەرنامەیەکی بۆ چارەسەری ئەو کێشانە نەبووە.

 

 

لێرەدایە کە دەبێ بڵێین، چۆن دەبێ لە دەسەڵاتەکەی ئێوەدا دایکی ٧ منداڵ سەرپەنایەکی بۆ خۆی ومنداڵەکانی نەبێ، ئایا "ئاسیی"ی ش پێی خۆش نەبوو کە وەک ئێوە بەرپرسانی دەسەڵات حەقدەستی نوجوومی بگرتایەت و لە قەسر و وێلا و بورجەکانی ئێوەدا بژیایەیەت کە بە داگیر کردنی زەوینەکانی مەنابع تەبێعی و لە پوڵی ئاسیە و ئاسییەکانی کوردستان و ئێران دەدزرێ و دەچێتە گیرفانی ئێوە و منداڵەکانی ئێوە؟!

 

بۆ نووکی پەیکانی عەداڵەت و پاراستنی ژینگە و وەر گرتنەوەی زەوینە داگیر کراوەکانی مەنابع تەبێعی بەرەو ئەو بینانەی کە بە پوڵی دزی و گەندەڵی کراونەتەوە ناکێشن؟!

 

ئێوە کە سیما ژنێ بە شێوەیەکی شەرمزارانە بە ژنێکی موعتاد لە میدیاکنتان ناو دەبەن، ئەگەرچی دراوسێکانی ئاسیە دەڵێن کە ئاسییە ژنێکی پاک بوو بەڵام ئایا حکومەت و دەسەڵاتە نگریسەکەی ئێوە نییە کە لە کوردستان بێکاری و هەژارییەکی مەبەست دار و پیلان بۆ داڕێژراوی بەسەر کۆمەڵانی خەڵکدا سەپاندووە و هەر ڕۆژێ و بە شێوی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەتەقێتەوە و خۆی نیشان دەدا و تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکانیش کە ئێوە وەک تاوانی "ئاسیە" ناوی لێ دەبەن، تەنیا گۆشەیەکی چکۆلە لە جینایەت و تاوانەکانی ئێوە نییە؟!


 

 

حاشا هەڵ نەگرە کە کوشتن و قەتڵ بە هەر پاساو و بیانوویەکەوە بێ جینایەتە و دەبێ مەحکووم بکرێ و پاراستنی گیانی شارۆمەندانی هەر وڵاتێ لە ئەستۆی ئەوحاکمیەتەیە کە دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بەدەستۆیە، بەڵام ئەوەی کە هێزێ سەر بە شارەوانی ڕەوایی و مەشرووعیەت بدات بە خۆی کە ژنێک و کچێکی کورد بە تۆمەتی زەوین داگیر کردن بکوژن، ئەوە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ دەسەڵاتی سەودا کارێکی ئاساییە و بۆ ئەنجام دانی پاسای بۆ دەهێننەوە.



ئه‌م بابه‌ته 198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:28:28/05/2020