تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی کە ژیان کرد

تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی کە ژیان کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان "میرزا عەلی کتابی" پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی کۆمەلە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی سێ شەممە ٥ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی، میرزا "عەلی کتابی" پێشمەرگە و خەباتکاری دێرینی کۆمەڵە و کوردستان بە هۆی نەخۆشینی کۆرۆناوە لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک "عەلی کتابی" کەسایەتیەکی مرۆڤ دۆست، خێر خواز، دڵسۆز و لە سیما خۆشەوسیتەکانی نێو خەڵکی کوردستان و بە تایبەت شارەکانی "سەقز و دیواندەرە" بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک "عەلی کتابی" و سەرجەم خزم و کەسو کاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەیکی خەم و پەژارەیان دەزانین.



ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:15:25/05/2020