کوژران و بریندار بوونی ٥ کۆڵبەری کورد کە سەر سنوورەکانی شاری ماکۆ و خۆی بە هۆی تەقە و هێرشی ئەرتەشی تورکیە

کوژران و بریندار بوونی  ٥ کۆڵبەری کورد کە سەر سنوورەکانی شاری ماکۆ و خۆی بە هۆی تەقە و هێرشی ئەرتەشی تورکیە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵان، هێزەکانی ئەرتشی تورکیە لە بەرزاییەکانی "خەجێ ‌خان"  تەقەیان لە  کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد کرد و بە هۆی ئەم تەقەیە کاسبکارێکی کورد بە ناوی "قادر یادسار" تەمەن ٢٢ ساڵانە خەڵکی دێهاتی "دێم قشڵاق"ی شاری ماکۆ، گیانی لەدەست دا و سێ کاسبکاری دیکە لەو ڕووداوەدا وەبەر گوللەی هێزەکانی ڕژیم کەوتن.

ئەو  کاسبکارانە، لە کاتی تێپەڕین لە سنوور کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە و هەتا ئێستاش تەرمی "قادر یادسار" بە دەست بنەماڵە نەگەیشتۆتەوە.
هەروەها بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە چەندین سەر ئەسپی کۆڵبەران وەبەر تەقە کەوتن و گیانیان دا.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی مانگی گوڵان، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سەر سنووری کوتۆلی خۆی، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهرام یووسفی" تەمەن ٣٥ ساڵانە خەڵکی دێهاتی "بەلەجووک" گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شەمسەدین عومەرپوور" بە تووندی بریندار بوو.

ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:24/05/2020