خۆکوژی کچێکی لاو لە سەقز

خۆکوژی کچێکی لاو لە سەقز
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩، کچێکی لاو بە ناونیشانی "موفیدە حەسەن نژاد" کچی عەلی خەڵکی دێهاتی "غەبغەلوێ" سەر بە شاری سەقز بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی بە شێوەی خۆ خنکاندن کۆتایی بە ژیانی هێنا.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو لە ڕۆژانی داهاتوو دا، قەرار بووە زەماوەند بکات.
کولتووری چەوت و سەقەتی پیاو سالاری، نائومێدی بە گۆڕانی ژیان لە داهاتوو، فەقیری و هەژاری، بێکاری لە بەرهەمەکانی ٤١ ساڵ پەروەردە و یاسای داڕیژراو و پلانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامین کە ژیانی خەڵکی ئێران بە تایبەت ژنانی خستوەتە بارودۆخێکی مەترسیدار بە شێوەیەک کە بۆ دەربازبوونیان پەنا بۆ دیاردەی دڵ تەزێنی خۆ کوژی دەبەن.

ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:23/05/2020