ئەمریکا سەرکەوتووترین بژاردەکانی واکسێنی کۆڕۆنا لە ئاستێکی بەربڵاو دا تاقی دەکاتەوە

ئەمریکا سەرکەوتووترین بژاردەکانی واکسێنی کۆڕۆنا لە ئاستێکی بەربڵاو دا تاقی دەکاتەوە
هەواڵنێری ڕووییتێرز بە گێڕانەوە لە بیرمەندانی چالاک لە پلانی بەرهەم هێنانی واکسێنی ئەمریکایی ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرقاڵی داڕشتنی پلانە تا لە چالاکییەکی بەربڵاودا، چەند جۆری سەرکەوتووترین بژراردەکانی واکسێنی کۆڕۆنا لەسەر زیاتر لە ١٠٠هەزار خوازیار تاقی بکاتەوە.
ئەم پلانە بە ئاکامی پێشکەش کردنی واکسێنێکی کاریگەر و پارێزراوی کۆڕۆنا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ی زاییینی بەڕێوە دەچێت.
بە پێی سەرچاوە جۆراوجۆرەکان، لەم پڕۆژەدا کارێک بەرامبەر ١٠ساڵی بەرهەم هێنان و تاقیکردنەوەی واکسێن تەنیا لە چەند مانگدا بەڕێوە چووە و ئەم پێویستی و گرنگی زۆرتری ئەم پڕۆژە نیشان دەدات.
بەرهەم هێنەرانی ناسراوی واکسێن کە لەم پلانەدا بەشداری دەکەن، ڕێکەوتوون لە ئەگەری سەرکەوتوو نەبوونی یەکێک لە بژاردە دیاریکراوەکان بۆ واکسێن، زانیاری ئەو بژاردەیە بدەن بە کۆمپانیاکانی دیکە.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان لە سنووری ٥ملوێن و ٢٠٥هەزار کەس تێپەڕ بووە و ڕێژەی قوربانیانیش بە زیاتر لە ٣٣٧هەزار و ٥٠٠کەس گەیشتووە.

ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:24:23/05/2020