ئاماری حەفتانەی هەندێ لە پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ئاماری حەفتانەی هەندێ لە پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

١٦ تا ٢١ مەی ٢٠٢٠ زایینی

حوکمی ئێعدام

 

١.مەترسی ئیجرای حوکمی ئێعدامی "ئەرسەلان خۆدکام" زیندانی سیاسی کورد،

سپای پاسداران خواهانی ئیجرای بە زووترین کاتی ئێعدامی ئەرسەلان خۆدکام(سۆهرابی) تەمەن ٤٧ ساڵانە زیندانی سیاسی خەڵکی شاری مەهابادە

دەستگیری هاووڵاتیان

٢.دەستگیری شاروومەندێکی پیرانشاری بە ناونیشانی "عەباس سەدیقی" خەڵکی دێهاتی شێڵم جاران، بە تۆمەتی هاوکاری ئۆپۆزێسیۆنی جمهوری ئیسلامی

٣.یاسر ئەمینی مامۆستایێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ئێعتساباتی مامۆستایان دەستگیر و بۆ ماوەی ١٥ مانگ ناردرا زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد

 

(٢٧ی گوڵانی ٩٩)

کوژران و بریندار کردنی کۆڵبەران بە دەست هێزەکانی ڕژیم

٤.گیان لەدەست دان و بریندار بوونی ٢ کۆڵبەری کورد بە هۆی تیرباران کردنیان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەرتەشی تورکیا لە سەر سنوورەکانی قتوور.

(٢٨ گوڵانی ٩٩)

ناونیشانی کۆڵبەری کوژراو: بەهرام یوسفی خەڵکی شاری چالدۆران

کۆڵبەری بریندار بوو: شەمسەدین عومەر پوور

٥.بریندار بوونی ٤ کۆڵبەری کورد بە ناونیشانی "سالار"، "کەیهان" خەڵکی شاری جوانرۆ و "محەمەد ئەمینی" خەڵکی سەروئاوا و "زەکەریا" خەڵکی بەخشی شاهۆی سەر بە شارستانی روانسەر، بە هۆی تیرباران بوونیان لە سەر سنووری نەوسوود.

خۆکوژی

٦.خۆکوژی کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٢ ساڵانە بە هۆی هەژاری

ناونیشان: ئەسغەر خوسرەوی، ٣٢ ساڵە خەڵکی شاهۆ سەر بە شاری روانسەر

خۆی ‌هەڵاوەسی

ماوەیەک لەمەو بەر لە هاوسەرەکەی جیا بۆتەوە و ٢ منداڵی هەیە

(٢٨ گوڵانی ٩٩)

کەمتەرخەمی زیندانەکانی ڕژیم سەبارەت بە دۆخی سڵامەتی زیندانیان

٧.زیندانیێکی سیاسی کورد بە ناونیشانی "محەمەد شەریف سالم" تەمەن ٤١ ساڵە، خەڵکی دێهاتی "دزەج" سەر بە مەرگەوری ورمێ کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی لە ١ ساڵ پێشەوە لە زیندان دایە، تووشی نەخۆشینی کرۆنا بووە وبۆ بیمارستانی تاڵقانی ورمێ گواستراوەتەوە.

(تا ئێستا ٧ زیندانی لە زیندانی ورمێ بە هۆی تووش بوون بە نە خۆشی کرۆنا گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ١٥٠ زیندانی تووش بەو نەخۆشییە بوونە)

گیان لە دەست دانی هاووڵاتیان بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم

٨.گیان لە دەست دانی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵانە با ناونیشانی بێهزاد ساڵحی کوڕی جەهانگیر، خەڵکی دێهاتی "شەش بیدعولیا" سەر بە شاری روانسەر، کە بە هۆی گومان لەسەر ئەوە باری قاچاقی پێیە، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە نیزیک شاری کرماشان، ماشینەکەی هەڵگەراوەتەوە و گیانی لەدەست داوە. ڕۆژی دوو سەممە ٣٠ی مانگی گوڵانی ٩٩

کۆچ لە زێد بە هۆی گوشاری ئیتلاعات

٩.عوسمان مستەفا پوور زیندانی سیاسی کورد خەڵکی شاری پیرانشار کە ماوەیەک لەمەو بەر دوای ٢٨ ساڵ زیندانی بوون ئازاد کرا بە هۆی گوشارەکانی ئیدارەیت ئیتلاعات ئێرانی جێ هێشت.

حووکمی زیندانی

١٠.شاروومەندێکی خەڵکی شاری شنۆ دوای ماوەی ٣ ساڵ کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکان دەستگیر کرابوو، ئاشکرا بوو کە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ حەبسی بەسەردا سەپێندراوە.

 

١١. "سدیق سەیفی" شاروومەندی شاری دیوان دەرە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی بە ٥ ساڵ حەبس مەحکووم کرا

١٢.بڕانەوەی حوکمی ١٥ ساڵ حەبس بۆ شاروومەندێکی شاری مەهاباد بە ناونیشانی "ئیرەج سۆفی محەمەد" لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە دەست قازی "عەلی شێیخ لوو"، بە تۆمەتی ئەندامییەت و هاوکاری لەگەڵ گرووهە تووندرەوە ئیسلامییەکان. (ڕۆژی ٢٧ی گوڵانی ٩٩) ناوبراو لە هەبوونی وەکیل مەحرووم بووە و لە ٨ مانگ بەر لەو حوکمەش دەستگیر کراوە، بەر لەویش ساڵی ٩٦ بۆ ماوەی ١٨ مانگ لە زیندان بووە و پاشان ئازاد کراوە

١٣.مۆژگان کاووسی نووسەر و لێکۆڵێنەری کورد خەڵکی شاری کەلاردەشت کە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستگیر کرابوو و حوکمی ٣٦ مانگ حەبسی بەسەر سەپێندرابوو بۆ ئیجرای حوکمەکەی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ مانگی گوڵان دەستگیر کرا.

 

بە تۆمەتی "تەشویشی ئەزهانی عموومی" بۆ ئیخلال لە نەزمی گشتی" بە ٣٦ مانگ حەبس و بە تۆمەتی "تەبلیغ دژ بە نیزام" بە ٦ ساڵ و ٥ مانگ مەحکووم کراوە.

چالاکییەکانی:

ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین مەقالەی لەسەر زمانی کوردی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە

دێکۆمێنتاریێکی کورت بە ناوی "هیوا" لەسەر نابوودی زمانی کوردی لە بەینی کوردانی کەلاردەشت دروست کردووە.

کتێبی "ئەنفال و سەرگوزەشتی تێیمور" بە نووسینی " عارف قوربانی" نووسەری کوردی صەڵکی کەرکووک کە لەسەر کوردانی ئەنفال کراو نووسراوە و چارەنووسی کەسێک کە لە بنەماڵەیەکی ئەنفال کرواوە، بە کوردی وەریگێراوەتەوە

 

 



ئه‌م بابه‌ته 442 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:18:21/05/2020