کەمی بودجە، وەزارەتی پەروەردە بەرو ئاراستەیەکی مەترسیدار دەبات!

کەمی بودجە، وەزارەتی پەروەردە بەرو ئاراستەیەکی مەترسیدار دەبات!
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: جێگری وەزیری وەزارەتی پەروەردەی کۆاری ئیسلامی ڕایگەیاند لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردو باسی لەوە کرد کە ئێمە ٥٤٠٠ میلیارد تممەن، حەقدەستی خانۆ نشینان قەرزدارین و دەبێ بۆ دابین کردنی ئەو بڕە پارەیە لانیکەم ٣٢ لەسەدی قوتابخانەکان بفرۆشین.

بە وتەی "تورکەمەن" ڕێکخراووی بەرنامە و بودجەی کۆماری ئیسلامی بە وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندوە؛ بۆ دابین کردنی حەقدەستی خانۆ نشینان دارایی و ئەمواڵی خۆی بفرۆشێ بەڵام تەنیا دارایی ئێمە قوتابخانە و ئۆردوگاهەکانی ئێمەیە.
پێشتر ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس لە گوزارشێکدا بڵاوی کردبوەوە کە لە  ناوەندی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کەمی فەراوانی بودجە بەرەو ڕووە.
وەزارەتی پەروەردە وەک ناوەندێکی پەروەردە و بارهێنان کە گرنگترین کاریگەری هەیە لەسەر پەروەردەی کۆمەڵگا بە هۆی سیاسەتی هەڵەی کۆماری ئیسلامی، خوێندکاران، مامۆستایان و کۆمەڵگا بە گشتی بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار دەبات.

یەکێک لە مامۆستایانی چالاک لە ناوخۆی وڵات کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێ، لە لێداونێکدا سەبارەت بەم بارودۆخەی ئیستای مامۆستایان، خوێندکاران و وەزارەتی پەروەردە باسی لەوە کرد:
یەکێ لەو کێشانەی مامۆستایان بوویانەو هەیانە ئەوەیە لە نێوان ئەو مووچەی بە ئیداراتی تر ئەدرێ لە گەڵ ئەوەی بە پەروەردە تەرخان دەکرێ و بە  مامۆستایان ئەدرێ زۆری فەرقە.
ئێمە خوازیاری پەروەردەیەکی بێ بەرانبەر واتە خۆڕایی، قوتابخانەی بەڕۆژ، خوێندنی زمانی دایکی و پووششی هەموو منداڵێک کە لە تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵیدایە و پێویستی بە خوێندنە و... .
یەکێ لەو کێشە بنەڕەتیانە ئەوەیە پەروەردە چینایەتی بووەتەوە، ئەوەی پووڵ و پارەی زۆرترە دەچێتە قوتابخانەی تایبەت و ئەوەش وا لە چینی خوارەوەیە مەجبوورە لە قوتابخانە دەوڵەتییەکان بێت و بڕێکیش پارە بدات.
دیارە دوای تەواو کردنی خوێندن لە دوا ناوەندی ڕێژەی ئەوانەی لەو جۆرە قوتابخانە تایبەتانە خوێندوویانە بۆ رانکۆکان و وەدەستهێنانی ڕوتبەی باشتر و ڕشتەی باشی زانکۆکان زۆر زیاترە لە قوتابخانە دەوڵەتییەکان.
ساڵی پار ئەم نابەرابەرییە بە ڕوونی دەرکەوت بە جۆرێک کە شەست لە سەدی سەرکەوتووان و ڕشتە باشەکانی زانکۆ وەبەر ئەو قوتابیانە کەوت کە لە قوتابخانه تایبەتەکاندا بوون.
ئێمە دژی ئەم هەڵاواردنەین و ئەم جۆرە چینایەتی کردن و پووڵی کروونی ئامووزشە بە خەسارو زەرەرێکی گەورە بۆ چینی خوارووی کۆەڵگا دەزانیین و دەبێته هۆی بازتولیدی فەقر و بێکاری لە نێو ئەو چینەدا.

ئەم مامۆستا کوردە لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد؛ تەنیا پاڕێزگای کۆرستان زیاتر لە سێسەد قوتابخانەی پێویستی بە نوێژەنکردنەوەیە و دەیان قوتابخانەیشی مەترسی ڕووخانی هەیە، لە سیستان و بەلوچستان زۆرێک لە قوتابخانەکان کەپرین و بینایان بۆ ساز نەکراوە.
 ئەم مامۆستایە هەروەها وتی؛ هەر وەها کە لە ڕاگەیاندنەکاندا دەبینرێ ساڵان شاهیدی ناڕەزایەتی و مانگرتنی مامۆستایانین لە ئێران و کوردستان لە دژایەتی لەگەل ئەم بارودۆخ و سیستمە، بەڵام چوونکە کۆماری ئیسلامی نە تەنیا هیچ بایەخێ بە کەرتی پەروەردە نادات بەڵکوو بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدارمان دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:53:21/05/2020