شنۆ/ هێزەکانی رژیم کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت

شنۆ/ هێزەکانی رژیم کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە درێژەی کوشتنی کۆڵبەران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی "پووش ئاوا"ی سەر بە شاری "شنۆ" لە لایەن هێزەکانی هەنگ مەرزی ڕژیمەوە کوژرا.
ئەم کۆڵبەرە ناوی " سەفەر پیل ئەفکەن" و تەمەن ٣٧ ساڵ بووە کە بە هۆی هەژاری و بێکاریەوە ڕووی لە کاری کۆڵبەری کردبوو.
هەژاری و بێکاری بەرهەم و هۆکاری سیاسەتە هەڵە و بەئەنقەستەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە بەرامبەر بە ناوچەکانی کوردستان بۆ هەژار ڕاگررتنی خەڵکی کورد و کۆڵبەری یەکێ لەو دیاردەیانەیە کە لە ڕووی ناچارییەوە خەڵکی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیانیان ڕووی لێ دەکەن و لە ئەنجامدا دەبن بە قوربانی.


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:04:20/05/2020