گیان لەدەست دانی لاوێکی خەلکی ڕوانسەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیان لەدەست دانی لاوێکی خەلکی ڕوانسەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری "ڕوانسەر" بە بیانووی هەڵگرتنی باری قاچاخ تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەی ئەم هەوالە بە ئاسۆی ڕۆژهەلاتی ڕاگەیاند؛ ناونیشانی ئەو لاوە کوردە "بێهزاد سالەحی" کوڕی "جەهانگیر" خەڵکی گوندی "شەشبێ"ی سەر بە شاری ڕوانسەرە کە لە نزیک شاری "کرماشان" و بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم، ماشینەکەی هەڵ دەگەڕێتەوە و گیانی لەدەست دەدات.

کوشتنی "بێهزاد ساڵەحی" و لاوانی دیکە لە لایەن دەسەڵاتەوە بە بیانووی هەڵگرتنی باری قاچاخ لە ئێران وکوردستان بووە بە هەواڵێکی ئاسایی و ڕۆژانە، بەڵام ڕووهینانی خەلکی ئێران بە کاری قاچاخ دەرئەنجام و هۆکاری سیاسەتی هەڵەی ئەو ڕژیمەیە کە بارودۆخێکی وای هێناوەتە ئاراوە کە لاوانی کورد بەو شێوەیە بۆ بژێوی ژیانیان پەنا بۆ قاچاخ فرۆشی و هەڵ گرتنی باری قاچاخ لە ئێران بەرن.



ئه‌م بابه‌ته 283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:15:20/05/2020