کۆمپانیای ئەمریکایی مۆدێڕنا ڕایگەیاند واکسێنی دژە کۆڕۆنای ئەو کۆمپانیایە وڵامی داوەتەوە

کۆمپانیای ئەمریکایی مۆدێڕنا ڕایگەیاند واکسێنی دژە کۆڕۆنای ئەو کۆمپانیایە وڵامی داوەتەوە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: دەرەنجامی تاقیکردنەوەی بەشی یەکی واکسێنی کۆڕۆنای کۆمپانیای"مۆدێرنا" بۆ بەرەنگاری لەگەڵ کۆڤیدی ١٩، نیشان دەدات کە کەرتی ئیمەنی لەشی کەسانی ژێر تاقیکردنەوە ئەو کاردانەوەی بووە کە کە لەکەسانی چارەسەرکراوی نەخۆشییەکەدا بیندراوە.
بەرپرسی بەڕیوەبەری کۆمپانیای مۆدێڕنا دەڵێت کە ئەم دەرەنجامە زۆر دڵخۆشکەرە و دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت دەرەنجامەکەی دیوە و زۆر سەرسووڕێنەرە. بازاری سەهام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای چەند حەوتەی ئەستەم کەوتوونەتە چالاکی.
کۆمپانیای مۆدێڕنا تراپێتیکس تەنیا یەک مانگ و نیو لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای سارسی-٢، هۆکاری نەخۆشی کۆڤیدی-١٩ واکسێنێکی تۆمار کردبوو.

ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ دامەزراوەی میللی تەندرووستی، یەکێک لە دامەزراوە پەیوەندی دارەکانی وەزارەتی تەندرووستی و خزمەتگووزاری ئینسانی لە ئەمریکا لە هاوکاری دایە و دوایین ڕۆژەکانی مانگی ڕەشەممە وتی کە یەکەمین قۆناغی تاقیکردنەوەی خۆی لەسەر واکسێنەکە دەستپێکردووە.
لە بەشی یەکەم دا، لەشی هەشت کەس لە خوازیاران کە دۆزی ئەم واکسێنەیان لە ڕێژەیەکی کەم و مامناوەند وەرگرتبوو، پادتەنێکی درووست کردووە لەو ئاستەی دا کە لە چارەسەرکراوانی کۆڤیدی١٩دا بیندراوە.
کۆمپانیای ناوبراو دەڵێت ئیمەنی و کاردانەوەی لەشی تاقیکراوان بەرامبەر بەم واکسێنە باش بووە.
ئێستێفێن بانسێل، بەرپرسی بەڕێوەبەری ئەم کۆمپانیایە لە کۆنفڕانسێکی هەواڵ دا ڕایگەیاندووە ئەگەری زۆری هەیە ئەم واکسێنە لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ئیمەنی درووست بکات.
توێژینەوە لەسەر واکسێنەکان پێویستی بە کاتێکی زیاترە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە توێژینەوەکان لەسەر دیان دەوا و واکسێن لە سەرتاسەری جیهان درێژەی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:44:19/05/2020