جێگری نوێی فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکان؛ دەبێ نرخی جورمەکان زیاتر بکەین

جێگری نوێی فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکان؛ دەبێ نرخی جورمەکان زیاتر بکەین

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: "قاسم ڕەزایی" فەرماندەی پێشووی مەرزبانی و جێگری نوێی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی، باسی لەوە کرد کە بۆ کەم کردنەوەی جورم و جیانەیەتەکان لەو وڵاتە دەبێ نرخی جەریمە کان زیاتر بکەین.
ڕەزایی" بە باسکردن لەوەی نرخی جەریمەی جورمەکان لە هەندێ کاتدا کەمەو ئەوە بووە بە هۆی پەرسەندنی جیانیەت وهەروەها کاری پۆلیسی لەم باریەوە دژوار کردوە و ناوبراو وتی؛ بۆ کەم کردنەوەی جورمەکان باشترین ڕێگا ئەوەیە؛ حوکم و جەریمەکان زیاترو بەرزتر کەینەوە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو و بە هۆی بارودۆخی فەلاکەتباری ئابووری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆی بێکاری وهەژاری و کەمکاری ناوەندەکانی پەروەردە و بارهێنان، کۆمەڵگایەکی پڕ کێشە و تووند ئاژۆی هاتوەتە ئاراوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ جورم و جەنایەت تێیدا پەرە دەسێنێ، کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی ئەو ڕژیمە دەیانەوێ بە جێگای هەوڵ بۆ چارەسەری ئەو کێشانە و درووست کرنی سیاسەتە هەڵەکانیان بە زیاد کردنی نرخی جەریمە یا توندتر کردنی حوکمەکان پێش بەو دیاردانە بگرن.

 


ئه‌م بابه‌ته 82 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:20:18/05/2020