مهاباد/ دەستگیر کردنی چالاکێکی سێنفی مامۆستایان


مهاباد/ دەستگیر کردنی چالاکێکی سێنفی مامۆستایان

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئاوریلی ١٣٩٩ هەتاویی، "یاسر ئەمینی ئازەر" مامۆستای ڕیازی و چالاکی سێنفی مامۆستایان، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کرا.
ئەم مامۆستایە ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و لە قوتابخانە، دەستگیر و بۆ ناوەندەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوێزرایەوە و دواتر بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تممەنی ئازا کرا.
ناوبراو بە تۆمەتی "ئێقدام لە دژی ئەمنیەتی میلی" بە ١٥ مانگ حەبسی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
پێویستە بوترێت؛ "یاسر ئەمینی" جارێکی دیکە لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاویی، بە بیانووی مانگرتنی سەراسەری مامۆستایان، لە لایەن حەراسەتی ناوەندی فێرکاری و پەروەردەی کۆماری ئیسلامییەوە بانگهێشت و سەبارەت بە چالاکییە سێنفییەکانی لێپرسینەوە و بازجویی لێ کراوە.

 


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:27:18/05/2020