٢٨ی ئاوریل ڕۆژی جیهانی تەندرووستی پیشەیی و ئەمنیەتی شوێنی کار

٢٨ی ئاوریل ڕۆژی جیهانی تەندرووستی پیشەیی و ئەمنیەتی شوێنی کار
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: سازمانی بێهداشتی جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٣ بە دوا، بۆ پەرە پێدانی زانیاری و ڕۆشن کردنەوەی بیرورای گشتی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی و ئەمنیەتی شوێنی کاری کرێکاران و بۆ سوور بوون لەسەر ئەو پرسە، ٢٨ی ئاوریلی وەکوو ڕۆژی جیهانی " تەندرووستی پیشەیی و ئەمنیەتی شوێنی کار" دیاری کردوە.
ئەمساڵ بارودۆخی کرێکاران بە گشتی لە چاو ساڵانی ڕابردوو لە بارودۆخێکی مەترسیدارتردایە و هۆکاری سەرەکی ئەم بارودۆخەش نەخۆشینی کوشەندەی کۆرۆنایە.
نەخۆشینی کۆرۆنا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بە هۆی نەپاراستنی ئەمنیەتی شوێن کار و ئیزن نەدان بە چوون بۆ مەرەخەسی کرێکاران گیانی کرێکارانی لە ژێر مەترسیداناوە و تا ئیستا کۆرۆنا ڤیرووس گیانی دەیان پەرەستار، کادری دەرمانی، لانیکەم ١٠٠ مامۆستا و دەیان کرێکاری بە گشتی گرتووە و بەم حاڵەیشەوە هێشتا ناوەندەکانی وەبەرهێنان و کارگا و شوێنەکانی کار سەرەڕای نەپاراستنی بارودۆخی بێهداشتی و ئەمیەتی کار، کرێکارانیان لە پێدانی مەرەخەسی بێ بەش کردوە و نموونەی ئەم بابەتەش، توشبوونی٣٨کەس لە کرێکارانی پترۆشیمی شاری "ورمێ"یە کە یەکەم کەسیان لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٨ دا ئاشکرا بوو، بەڵام تا ئیستاش کار کردن لەم کارخانەیدا بەردەوامە.
پێوستە باس لەوە بکەین پێش کۆرۆنا و تەنیا لە ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٨،بە هۆی ڕووداوی کارەوە  ١٣٦٣ گیانیان لەدەست داوە و ئەم ئامارە نیشانەی ئەوەیە کە ٥ کرێکار لە ڕۆژدا گیانیان لەدەست داوە.

ئەم ژمارەیە بە ڕێژەی ساڵی ٩٧ سەد لەسەد زیادی کردوە و نیشاندەری بارودۆخی پڕ مەترسیداری نەبوونی بێهداشت و ئەمنیەتی شوێنی کارە.
 
ئەڵبەت ئەم ئامارە، ئاماری ئەو کرێکارانەیە کە شامڵی یاسای کار لە ئێران دەبن، ڕووداوەکانی کار لە کارگاگەلی ژێر ١٠ کەس و ئەو ناوچانەی کە لە جێ بەجێ کرەدنی یاسای کار مەعافن لەبەر ناگرێت.


بە پێی ئاماری ڕاگەیندراو لە لایەن سازمانی جیهانی بێهداشت سالانە ٦٨ تا ١٦٥ میلیۆن کەس بە هۆی کاریگەری جۆری کار کردنەوە تووشی نەخۆشینی کاری و یا لە کاتی کار کردن  بەشێک لە جەستەیان بریندار دەبێت و دەبن بە قوربانی نەپاراستنی ئەمنەیتی کار و نەپاراستنی تەندرووستی پیشەیی.
پێویستە بوترێت لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو و بە هۆی گشتگیر بوونی نەخۆشینی کۆرۆنا لە جیهان، کرێکارانی لە سەراسەری جیهان کەم و زۆر و بە شێوەی جۆراوجۆر تووشی کێشە کردوە و لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیش بە شێوەیکی بەرفراوان کرێکاران گیانیان لە مەترسیدایە.
هەبوونی میلیۆن ها بێکار و یاسای دژە کرێکاری کۆماری ئیسلامی ڕیگای بۆ چەوساندنەوەی کرێکاران و بە هەرزان سەندنی هێزی کار لە ئێران خۆش کردوە و نەبوونی پەروەردەی پێویست بۆ کرێکاران و نەبوونی، ڕێکخراوەگەلی سەربەخۆی کرێکاری لە ئێران بۆ پەیگیر بوونی ئەم بابەتە، بارودۆخی وای هێناوەتە ئاراوە کە ڕووداەکانی کار و تووشبوون بە  نەخۆشینی لە کاتی کار کردن پەرە پێ بدرێت.

ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:34:28/04/2020