ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، شاعیر و نوسەری ناوداری کوردی خەڵکی شاری "ئیلام"بە ناوی "حشمەت مەنسووری" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
"حشمەت مەنسووری" لە شاعیرانی ناوداری کلاسیکی کوردی و نوسەری کتێبەکانی "بەیان دە ئاسۆ و دەلیل و دڵبەر"ه.
ناوبراو لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی فراوانی بە زمانی کوردی کردوە و بەرهەمەکانی کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی زمان و کلتووری کوردی هەبووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرەڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بە بۆنەی مەرگی "حشمەت مەنسووری" پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەمالە و کەس و کاری ناوبراو و هەروەها سەرجەم هونەر دۆستان و شاعیرانی کورد و شارۆمەندانی "ئیلام"ی دێرین دەکات.
ئهم بابهته 583
جار خوێنراوهتهوه