هەڵاوسانی ئابووری ساڵی ٩٨، ٣٥لەسەد ڕاگەیەندرا

هەڵاوسانی ئابووری ساڵی ٩٨، ٣٥لەسەد ڕاگەیەندرا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ناوەندی ئاماری ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتێک، هەڵاوسانی ئابووری ١٢مانگی ساڵی ٩٨ی ٣٤.٨لەسەد ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، زۆر بوونی نرخی بەرهەمە خواردەمەنییەکان زیاتر لە میزانی هەڵاوسانی ئابووری بووە بەڵام ئەم شاخسە بۆ بەشی خزمەتگوزاری کەمتر بووە.
هەڵاوسانی بەرهەمە خواردەمەنییەکان ٤٣لەسەد ڕاگەیەندراوە هەروەها هەڵاوسانی دێهاتەکان زیاتر لە هەڵاوسانی ئابووری شارەکان بووە.
زۆر بوونی نرخەکان لە دێهاتەکان ٣٧.٣لەسەد و لە شارەکان ٣٤.٤ ڕاگەیەندراوە.
لە دوای دوو ساڵ هەڵاوسانی یەک ڕەقەمی، گەلاوێژ مانگی ساڵی ٩٧، هەڵاوسانی ئابووری بوو بە دوو ڕەقەمی و خەرمانانی ساڵی ٩٨ گەیشتە ٤٢.٧لەسەد بەڵام لە دوای ئەوە ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند کە هەڵاوسانی ئابووری مانگانە دابەزیوە.
پێویستە بوترێت کەم بوونی هەڵاوسانی ئابووری بە مانای کەم بوونی نرخەکان نییە، بەڵکوو خێرایی زۆر بوونی نرخەکان کەم بووتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:38:22/03/2020