باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری مهاباد ماڵئاواویی ژیان کرد

باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری مهاباد ماڵئاواویی ژیان کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کاک "کەریم ئەمین پوور" باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، کاک "عەلی ئەمین پوور" (عەلی وەتەمیش) ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک "کەریم ئەمین پوور" سیمای ناسراو و زەحمەتکێش و دڵسۆز و خۆشەویستی گوندی وەتەمیش و ناوچەی مهاباد بوو.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە بە بۆنەی مەرگی کاک "کەریم ئەمین پوور" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، خەڵکی گوندی "وەتەمیش" و سەرجەم خەڵکی شاری مهاباد دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 365 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:19/03/2020