هاوڕێ بەختیار عەلیار؛ کۆمەلەی شۆڕشگێڕ هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ تا بتوانێ پشتیوانییەکی بەهێزی نێودەوڵەتی بۆ پرسی کوردی ڕۆژهەڵات دەستەبەر بکات.

هاوڕێ بەختیار عەلیار؛ کۆمەلەی شۆڕشگێڕ هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ تا بتوانێ پشتیوانییەکی بەهێزی نێودەوڵەتی بۆ پرسی کوردی ڕۆژهەڵات دەستەبەر بکات.
سازدانی: سرووش ئووەیسی




ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ هاوڕێ بەختیار وێڕای سڵاو و ماندوونەبینی، پرسیاری یەکەممان ئەوەیە کە خەباتی دیپڵۆماسی و چالاکی دیپڵۆماسی وەکوو یەکێک لە بوارەکانی خەبات لە لایەن کۆمەڵەوە چۆن سەیر کراوە و گرنگی و پێویستی ئەم کارە لە ڕوانگەی کۆمەڵە لە چی دایە؟

هاوڕێ بەختیار عەلیار؛ سەرەتا پێم خۆشە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان و بە بۆنەی ٥٠مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵە و دەست پێکردنی خەباتی ئاشکرای گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و هەموو کادر و ئەندام و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بکەم.

لەسەر پرسیارەکەتان من پێموایە هەموو حیزبێکی سیاسی یا هەموو دەوڵەتێک یا تەنانەت کۆمپانیایەکی بازرگانیش پێویستی بەوە هەیە کە لە دەرەوەی بازنەی خۆیدا لە دەرەوەی سیستم و قەوارەی خۆی پەیوەندی یان کۆمەڵێک پەیوەندی ساز بکا و ئەوە زەروورەتێکە کە پێم وایە بە درێژایی مێژوو و لەوەتا سیاسەت دەستی پێکردووە و لەوەتای سیاسەت بیزنێس یا هەر شتێکی ئاوا دەستی پێکردووە ئەمە هەر بووە و تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە، ئێستاکە موشەخەسەن قسەی ئێمە و بەحسی ئێمە لەسەر سیاسەتە و لەسەر حیزبی سیاسیە و لە تەریقی ئەو لە، کۆمەڵە مەبەستمانە.

من پێموایە کە کورد وەکوو نەتەوەیەک کە بە درێژایی مێژووی خۆی تەحتی ستەم بووە و هەموو کات ویستوویەتی کە ڕێگایەکی درووست و ڕێگایەکی قەوی بدۆزێتەوە بۆ دەرچوون لەو وەزعییەتەی کە تێیدا بووە کە لە دەرەوەی خۆی دۆست و ئاشنای ببێ، لە دەرەوەی خۆی پشتیوان بۆخۆی پەیدا بکا و لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی ئەم گوفتمانەی کە بوویەتی یا ئەو داواکارییە بەرحەقانەی کە بوویەتی پشتیوانی بۆ پەیدا بکات بۆیە ئەمن پێم وایە کە زیاتر تەلاشمان لەسەر ئەو بابەتە بووە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا دیارە بە بڵاوبوونەوەی زیاتری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی زیاتری دەنگی نەتەوە بن دەستەکان و بە بەربڵاوبوونی سیستمی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەر وەک کوتم و ئەوانە ئوسوولەن ئەو ئیمکانە فەراهەمتر بووە کە هەموو وڵاتانی دەرەوە وەک وڵاتانی زل هێز، وڵاتانی ئۆرووپایی و هەموو کورد توانیویانە ئەم دیالۆگە یا ئەم گۆفتمانە پێکەوە زیاتر بەرقەرار بکەن پێم وایە کە ئەمە زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگرە بۆ کورد کە هەرچی زیاتر و زیاتر بتوانن پشتیوان و گۆفتمانێک بۆخۆی پەیدا بکات.

هاوڕێ بەختیار پلان و ستراتێژی ئێوە لە کار و چالاکی دیپلۆماسی بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە چی دایە و دەستکەوتەکانی کۆمەڵە تا ئێستا چی بووە؟

هاوڕێ بەختیار عەلیار؛ لە سەرەتای دەستپێکردنی کاری کۆمەڵە لە بەر خاتری بیرێکی کە بوویەتی و ئەو ئیدئۆلۆژییەی ئەو دەم لەسەر کۆمەڵەدا حاکم بووە زۆر باوەڕمەند نەبوووە یا پێم باشتر وایە بڵێێن زۆر خەباتی دیپڵۆماسی و پەیوەندی نێونەتەوەیی ئەو، حەتا پەیوەندی لەگەڵ باقی ئەحزابی ڕاست و ئەوەی دیکە هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە ئوسوولەن ئەو بیرەی کە ئێمە بوومانە وەک حیزبێکی کۆمۆنیست، وەک حیزبێکی سۆسیالیست، باوەڕمەند بووین بە حەوزەیەکی کە تەنیا ئەم بیرەی تێدا دەگوونجا و تێیدا جێی دەبووەوە.

ئەو سەردەمیش وابوو کە ئوسوولەن ئەحزابی چەپ و کۆمۆنیستی زۆر باوەڕمەند نەبوون بە دیپلۆماسی لەگەڵ ئامریکا، لەگەڵ وڵاتانی ئۆرووپایی و پێیان وابوو کە لیبرالیسم و ئەو وڵاتانەی ئیشاعەی لیبرالیسم دەکەن ئەگەر تۆ پەیەوەندیت لەگەڵیان بێ کافر دەبی بۆیە ئەوە نەکراوە. هەتا هاتووە، من ناڵێم هیچ بە هیچ شێوەیەک نەبووە بەڵام یەکجار زۆر ئاستی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە یەکجار زۆر بەرتەسک بوو بەڵام دوای ساغ کردنەوەی کۆمەڵە و هاتنەدەر لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی دووهەزار، ئەو ڕەوییەیە گۆڕدراوە و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ماوەی ئەم بیست ساڵی ڕابردوودا نیهایەتی تەلاشی خۆی کردووە کە بتوانێ پەیوەندییەکی چڕوپڕ لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە ساز بکا، دیارە لەسەرەتاوە یەکجار زۆر موشکیل بووە ئەو کارە، ئێستاش هەر موشکیلاتی خۆی هەیە، یەکجار زۆر موشکیل بووە کە ئێمە بتوانین پەیوەندی ساز بکەین بە دەلیلی ئەوەی کە پێش زەمینەیێکی نەبووە ئەو پەیوەندییە بەڵام بەهەرجەهەت دوای حەول و هەوڵێکی یەکجار زۆری کە ئێمە بوومانە توانیومانە کە ئەو پەیوەندییە ئیشاعە بدەین و بەربڵاوی بکەینەوە و هەرچی زیارتر گوستەرشی پێ بدەین ئێستاش پێموایە ئەگەر کورد لە هەر یەک لە پارچەکانی کوردستان لە هەر نەتەوەیەکی دیکە بیهەوێ بە خواستەکانی خۆی بگات، بیهەوێ کە پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆخۆی ساز بکات دەبێ لەم مەیدانەدا و لە خەباتی دیپڵۆماسی، دیپڵۆماتیک دادەبێ هەرچی زیاتر هەوڵ بدا تەلاشەکانی زیاتر بکاتەوە چون لە دنیای ئەمڕۆ دا بە بێ پشتیوانی ناوەندهای نێونەتەوەیی یا بەبێ پشتیوانی ئەحزابی ناوچەیی و مەنتەقەیی وڵاتانی مەنتەقەیی زۆر سەختە کار بەرەو پێش بردن چوون ئێمە تەرەفمان وڵاتێکە کە ئەوەڵەن بۆخۆی وڵاتێکی بە قودرەتە لە مەنتەقەکە و لە بەراوەردی هێزدا ئەگەر ئێمە وڵاتانی مەنتەقەیی یا دەرەکی یا ناوەندهای مەنتەقەیی و دێمۆکراسی خواز و ئەوانەمان لە پشت نەبێ ئێمە موشکلمان دەبێ بۆ بەرەنگاری لەگەڵ ئەو حەجمە لە تەبلیغاتی کۆماری ئیسلامی کە بە دژی ئێمەی دەکات لەگەڵ ئەو حەجمە لە زووڵمێکی کە خەڵکی ئێران قبووڵی دەکەن لە کۆماری ئیسلامی بۆیە نیهایەتەن بۆ ئێمە زۆر زۆر ئەساسییە کە بتوانین بە پەیوەندییەکی کە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی وڵاتانی زل هێز هەمانە یا سازی دەکەین یا باشترە سازی کەین یا لەگەڵ وڵاتانی مەنتەقەیی بتوانین کە هەرچی زیاتر و زیاتر ئەوەڵەن خۆمان پێناسە بکەین وەک کورد، خۆمان پێناسە بکەین و هەم بتوانین کۆماری ئیسلامی زیاتر بناسێنین بە وڵاتانی دەرەوە، هەر وەک دەزانن ئەمە ٣_٤ ساڵە بە هاتنەسەرکاری ترامپ وردە وردە ماهییەتی واقعی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوجورە کە بایەد و شایەد باسی دەکرێ لەسەر رەسانەهای عموومی دنیا و ترامپ و دام و دەزگای ترامپ، دەزگای حکوومەتی ترامپ خەریکن بەحسی دەکەن، دەنا من پێموایە حەتا هەر ئەو بەینەش ئۆرووپا تەوەهوومێکی بوو بە نسبەت دەسەڵاتی ئێران و پێی وابوو کۆماری ئیسلامی قابلی ئیسلاحە و هەر شتێکیش کە ئێمەمانان و ئەحزابی وەک ئێمە هاوارمان دەکرد کە کۆماری ئیسلامی لە دەروونی خۆیدا ماهییەتەن ناتوانێ ئیسلاح پەزیر بێت بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەو پەیوەندییەی کە باسمان لێ کرد نەماندەتوانی دەنگمان بە هیچ جێیێک ڕابگەیێنین ئێستا ئەم معادلەیە گۆڕدراوە بە تەواوی و ئێستا وەزعییەتەکە بەرەو باش بوون دەچێ ناڵێم بەتەواوی ئەم پەیوەندییانە سازکراون بەڵام وەزعییەتی پەیوەندی نێوان ئەحزابی کورد تایبەتەن کۆمەڵە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە لەگەڵ ناوەندهای نێونەتەوەیی و جیهانی و دێمۆکراسی خواز بە گشتی ئەم معادڵاتە گۆڕدراوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ هاوڕێ بەختیار بە لەبەرچاو گرتنی باروودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان کە کۆماری ئیسلامی لە ژێر گوشاری وڵاتانی زل هێز و هەروەها گوشارە ناوخۆییەکان بەرەو داڕمان دەڕوا ڕۆڵ و گرینگی چالاکی دیپڵۆماتیک و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە ئێستادا چییە؟

هاوڕێ بەختیار عەلیار؛ هەر وەک باسم کرد لە جوابی پرسیارەکەی پێشووتاندا زۆر زۆر ئەساسییە کە ئێمە وەک ئەحزابی سیاسی کورد و هەموو ئەحزابی سەراسەری ئێران بتوانین ماهییەتی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی زیاتر و زیاتر بە دنیای دەرەوە بناسێنین. بە بوونی سەروەتێکی یەکجار زۆری کە کۆماری ئیسلامی هەیەتی و لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەر ڕۆ گرتووە بە خەرجێکی یەکجار زۆری کە لە وڵاتانی دەرەوە کردوویەتی بە ڕاکێشانی سەرنجی شیعەیانی دنیا، لە وڵاتانی دەورووبەری خۆمان و بە ناسینی بە بڕوای من، بە ناسینی ڕەگی خەوی وڵاتانی ئۆرووپایی و دیپڵۆماتکارانی وڵاتانی ئۆرووپایی، ئێران توانیویەتی لە ماوەی ئەم چل ساڵی ڕابردوودا معاملاتێک بکا لەگەڵ وڵاتانی ئۆرووپایی و هەمیشە ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و مەسەلەی نەتەوەکان لە ئێران دا و مەسەلەی خەڵکی ئێران بە گشتی زۆر زۆر پەراوێز کەوتوون بۆ ئەوەی کە ئێمە بتوانین ئەم واقعییەتانە بە دنیای دەرەوە بگەیێنین پێویستە هەر وەک عەرزم کردن ئەم پەیوەندییانە هەرچی زیاتر و زیاتر بەربڵاو بێت، موهیم نییە لە کوێ ڕا دەست پێ دەکەی، بەڕاستی جاری وایە لە جێگای زۆر خوارێ ڕا دەست پێ دەکەی و ئەو پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژنامەیەک لە وڵاتێک بەڵام لە نیهایەتی خۆیدا پێموایە وردە وردە دەبێ ئەم پەیوەندییانە بەربڵاو ببێت، فکرو بیری خەڵکی غەربی یا خەڵکی عەرەبی، شارعی عەرەبی ئەوەی بۆخۆیان پێێ دەڵێن زیاتر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر ئاشنایان بکەین و ئەو واقعییەتانەی کە ئێمە وەک خەڵکی ئێران دەیبینین وەک ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی، وەک موخالیفان و موعاریزانی کۆماری ئیسلامی دەیبینین زەروورەتە خەڵکیش لەم ڕوانگەیەوە چاوی لێناکەن و ئەم واقعییەتەی لەبەر چاوی ئێمە وایە لە بەر چاوی خەڵکی دەرەوە وا نییە.

زەروورەتی بوونی پەیوەندی ئەوەیە کە تۆ بتوانی ئەم واقعییەتانەی کە تۆ دەیانبینی ئەویش بیبینێ نەتیجەگیری ئێمە و ئەوان دەبێتە یەک، ڕەنگە وانەبێت بەڵام نیهایەتەن واقعییەتەکان وەک یەک ببینین ئیتر بەرژەوەندی و مەسلەحەتی هەر لایەنێک بۆخۆی چۆنی بیر لێ دەکاتەوە شتێکی دیکەیە جا حەول بدەین تەسیر لەسەر نەتیجەگیرییەکانیشیان ببێت بەڵام لە نیهایەتی خۆیدا ئەرکی ئێستای دیپلۆماسی جەزبی پشتیوانی وڵاتانی دەرەوە، ڕێکخراوەهای مەدەنی، ڕێکخراوەهای جیهانی، حقووقی بەشەری، ڕێکخراوەهای دێمۆکراسی خواز لە دنیا لە وڵاتانی دێمۆکراسی خواز و غەیرەش حەتتا، ئەرکی ئێمە جەلبی دێمۆکراسیزە کردنی ئێرانە و هەموو تەلاشێکمان لەو ڕاستایە دایە، بڵێم زۆر زۆر مووەفەق بووین بەهۆی بە هێزی کۆماری ئیسلامی و لەگەڵ داڕمانی هەیمەنەی کۆماری ئیسلامی لە چەند ساڵی ڕابردوو ئەم هەموو دەست تێوەردانانەی کە لە وڵاتانی مەنتەقە کردوویەتی و خەتەرێکی کە وڵاتانی ناوچەیی ئێحساسیان پێ کردووە، بە هەمووی ئەوانە مەودا بۆ ئێمە خۆشتر بووە لە ئامریکا، لە ئۆرووپا لە وڵاتانی مەنتەقە ئیمکان بۆ ئێمە زیاتر فەراهەم بووە کە بتوانین ئەم پەیوەندییانەمان بەر بڵاوتر بکەینەوە، بتوانین دەنگی خۆمان زیاتر بە وڵاتان بناسێنین و بتوانین پشتیوانی وڵاتان بە نسبەت داواکانی کە ئێمە هەمانەو هەم لە ئاستی ئێران هەم لە ئاستی کوردستان ڕابکێشین و سەرنجی ئەوان بەرەو ڕووی خۆمان ڕابکێشین ئەوەی کە ئەمە کۆتایی حەولەکانە، ئەمن پێموایە ئەمە سەرەتای هەوڵەکانە بۆ حیزبێکی سیاسی کە لە تاراوگەیە و قەواعیدە بازییەکە ئەو جۆرەی کە وڵاتان پێکەوە رەعایەتی دەکەن ئەو ناتوانێ ڕەعایەتی بکا هەر موشکیلە کەماکان پەیوەندی سازکردنوو لە پەیوەندی دابوون لەگەڵ وڵاتانی دنیا، بەڵام ئوسوولەن ئەوەی کە تۆ عەولی بۆ دەدەی و زەمینەی بۆ فەراهەم دەکەی کە لە ئەگەری ڕووداوێکدا ئەم پەیوەندییانە ساز بێ و تەئسیراتی خۆت لەسەر نەزەری ئەوان دادەنێی بە نیسبەت ئێرانەوە ئەمە بۆخۆی ئەرکێکی پیرۆزە کە دەبێ هەرچی زیاتر بەربڵاوتر حەولی بۆ بدەین و لێێ نەکشێینەوە.


ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خاوەنی کۆمەڵێک حیزبی جەماوەرییەم یەک گوتاری و هاو هەڵوێستی سەبارەت بە خەباتی دیپڵۆماتیک دەتوانێت چ کاریگەرییەکی لە سەر دۆخی گشتی بزووتنەوەکە هەبێت؟

هاوڕێ بەختیار عەلیار؛ بە دڵنییاییەوە هەر ئەو جورەی کە خەڵکی کوردستانی ئێران چاوەڕوانییان لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەوەیە کە یەکدەست و هاوئاهەنگ بن و بە درووستیش پێموایە ئەو داوایە مەتڕەح دەکرێ و ساڵهایشە مەتڕەح دەکرێ پێچەوانەکەشی یانی خەڵکی دەرەوەش هەر وەها ئەو داوایەیان لە تۆ هەیە بۆ وڵاتانی دەرەوە زۆر زۆر موشکیلە، کە دەڵێم وڵاتانی دەرەوە مەنزوورم هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە جیهانییەکانە. زۆر زۆر موشکیلەکە دەگەڵ ئەم هەموو خەڵکە تەرەف بی. بۆیە زۆر زۆر پێویستە کە کورد، موشەخەسەن کوردی ئێران بتوانێ بە یەک گوتار و یەک خواست و یەک داوا و یەک ئاجێندا بچێت پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بگرێ ئەگەر تۆ یەک دەست و هاوئاهەنگ بووی، ئەگەر تۆ بە نێوی ناوەندێکی هاوبەشەوە |چووی ئەو داوایانەت مەترەح کرد بە دڵنییاییەوە جوابی ئەرێنی تر وەردەگری، چون تەجرووبەی وڵاتان، لە دەست تێوەردان لە وڵاتانی دیکە بە تایبەت کە حیزب و ڕێکخراو و جەریانی جۆراوجۆری تێدابووە هەتا ئێستاش سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە زۆر زۆر پێویستە کە کورد بۆخۆی بتوانێ بە یەک دەنگ بچێتە ئەم مەیدانەوە یا ئەم خەباتە بە یەک دەنگ بەرێتە پێشێ بە دڵنییاییەوە پشتیوانی وڵاتان و سەرنجی دنیا یەکجار زۆر دەتوانێ بەرەو خۆی ڕاکێشێ، ئوسوولەن یەک دەنگی بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە یەکجار زۆر کەمە یەکدەنگی بۆخۆی دەتوانێ سەرنج ڕابکێشێ جا ئەو حیزبانەی کوردستانی ئێرانیش کە بەشی هەرە زۆری خاوەنی مێژوویەکی پاک و خاوێنن و بێکرە، فەزای سیاسی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕەنگە بۆ خەڵکی نەناسراو بێت پێموایە زەمینەی ئەوەی تێدایە کە بتوانین سەرنجێکی زیاتر بەرەو خۆمان ڕابکێشین هەموو حیزبێک دەتوانێ ئەو پەیوەندییانە بۆخۆی بکاتەوە و گۆستەریشی پێبدات. ئەوەش تاقی کراوەتەوە هەموو لایەنێک دەتوانێ بۆخۆی پەیوەندی بگرێ بەڵام ئێستا پێموایە هەموو لایەنێک بەو قەناعەتە گەیشتووین ئەگەر یەک دەنگ و یەک دەست و بە یەک گوتار و گوفتمانەوە بچینە ئەم مەیدانەوە بە دڵنییاییەوە زیاتر وەردەگیرێین، زیاتر قبووڵ دەکرێین. پشتیوانێکی زیاتر بەرەو ڕووی خۆمان ڕادەکێشین و لە نیهایەتدا خزمەتی زۆر زۆر گەورە دەکا بۆ بەروە پێش چوونی ئەو ئامانجە بەرزانەی کە هەمانە و ئەم داوا حەقانەی کە مەترەحمان کردووە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ هاوڕێ بەختیار زۆر سپاس، دوایین وتەتان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە ڕوو بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چییە؟

هاوڕێ بەختیار عەلیار؛ جارێکی دیکە پیرۆزبایی ٢٦ی ڕێبەندان لە هەمو خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان و کادر وئەندام و پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە هەموو زیندانییانی سیاسی دەکەم و هیوادارم ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ لە خێروخۆشی بێ بۆ کۆمەڵە و بتوانین بە زوویی لە کوردستانی ئێران ئەم جێژن و ئەم قسە و باسانە بکەین.






ئه‌م بابه‌ته 754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:41:14/03/2020