دایکی ٣ ئەندامی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دایکی ٣ ئەندامی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاویی، دایە "پەریزاد شاه مەحەممەدی" دایکی هاوڕێیان "مەحەمەد، عەبدوڵڵا و مریەم عەزیزی"  خەڵکی گوندی "تورجان"ی سەر بە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
 زەحمەتکێشی و دڵسۆزی و فیداکاری و تێکۆشەر بوون لە تایبەت مەندییەکانی دایە "پەریزاد شاه مەحەممەدی" بوو.
دایە "پەریزاد" سەرەڕای ئەوەی کە خۆی خزمەتی زۆری بە بزووتنەوەی ڕزگاری خوزای خەڵکی کوردستان کردووە ٣ منداڵیشی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون، هاوسەری مام "عەلی عەزیزی" بوو کە لە دەیەی شەستی هەتاویی بە هۆی کاریگەرییەکانی ئەشکەنجە و ئەزیەتی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە زیندان، دوای ماوەیەکی کورت لە ئازاد بوونی گیانی لەدەست دا.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە بە هۆی مەرگی دڵ تەزێنی دایە "پەریزاد شاه مەحەممەدی" (تورجان) پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیان "مەحەمەد، عەبدوڵڵا و مریەم شاه مەحەممەدی و سەجەم خزم و کەسو کاری ناوبراو و هەر وەها خەڵکی گوندی تورجان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:19:12/03/2020