مایک پۆمپێئۆ: خامنەیی بەرپرسایەتی وە ئەستۆ ناگرێت و هەروا درۆ دەکات

مایک پۆمپێئۆ: خامنەیی بەرپرسایەتی وە ئەستۆ ناگرێت و هەروا درۆ دەکات
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە نهێنی کاری و شاردنەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ڤایرۆسی کڕۆنا تۆمەتبار کرد.
بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕەشەممە، پۆپمێئۆ لە پەیامێکدا لەسەر ماڵپەڕی توییتێری خۆیدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: "خامنەیی بە جێگای بەرپرسایەتی لە بەرامبەر کوشتنی غەیری نیزامییان لە فڕۆکەیەک و مەترسییە ناوخۆییەکان کە بەرەو ڕووی تەندرووستی شارۆمەندانی ئێرانی دەبێتەوە درۆ دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی پەیامی خۆیدا نووسی: "خامنەیی منداڵانی ئێرانی بە ناردن بۆ چالاکی ئینقلابی ئەحمەقانە لە لوبنان، سوریە و عێراق بە کوشتن دەدات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە توییتێکی دیکەدا بە ئاماژە بە بەشداری کەم لە هەڵبژاردنی ٢ی ڕەشەممەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: " ڕژیمی ئێران بە کەمترین ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی خۆی لە ئینقلابی ١٣٥٧ تا ئێستا، لەگەڵ قەیرانی مەشرووعیەت بەرەو ڕوو بووتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:27/02/2020