بریندار کردنی لاوێکی مەریوانی لە لایەن کاوە کۆنەپۆشی یەکێک لە مۆرەکانی ڕژیم

بریندار کردنی لاوێکی مەریوانی لە لایەن کاوە کۆنەپۆشی یەکێک لە مۆرەکانی ڕژیم
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاویی، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شارەدێی "نێ" بە ناوی "کەیوان نیک پەی" لە لایەن یەکێک لە مۆرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی "کاوە کۆنەپۆشی" درایە بەر دەسترێژی گولە و لە ئەنجامدا بریندار بوو.
پێویستە بوترێت کە "کەیوان نیک پەی" بە مەبەستی ئاگاداری لەسەر چارەنووسی "ئامانج نیک پەی " یەکێک لە گیراوانی مانگی خەزەڵوەری شاری مەریوان کە لە بە هۆی گوشاری "کاوە کۆنەپۆشی" لە گرتووخانەکانی ڕژیم ڕاگیراوە، سەردانی ماڵی "کاوە"ی کردبوو  و لەگەڵ تەقەی ناوبراو و سەرەنجام بریندار بوونی بەرەو ڕوو بویەوە.

ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:50:26/02/2020