بەڕێوە چوونی بەشکۆی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە نۆروێژ +وێنە

بەڕێوە چوونی بەشکۆی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە نۆروێژ
+وێنە
ڕۆژی شەممە ٢٢ی٢ی٢٠٢٠ی زایینی کۆمیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ بە هاوکاری کادروئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە لەنۆروێژ ڕێو ڕەسمێکی بەشکۆیان بەبۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان بەڕێوە برد.
لەم ڕێو ڕەسمەداسەدان کەس لە کادروئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە و کۆمەڵێک نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەسیاسییە کوردستانییەکان و ئێرانی و نۆروێژی و هەر وەها ژمارەیەک زۆر کەسایەتی سەر بەخۆ تێیدا بەشدار بوون.
سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێو ڕەسمەکە هاوڕێیان جەلال هانیسی و کەژاڵ درەخشانی بەخێرهاتنی ئامادەبوان کرا و دواتر بەرنامەکەیان بە سروودی بانگەواز سروودی ڕەسمی کۆمەڵە و دواتر بەڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێ حەمە حوسەین کەریمی و سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە بە ڕەسمی دەستی پێکرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا هاوڕێ بەهار فاتمی بەزمانی نۆروێژی کورتەیەکی لەمێژوی ٥٠ساڵ خەبات وتێکۆشانی حیزبی کۆمەڵەی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
دواتر گرووپێک لە هاوڕێیان ٥٠ ئەستێرە و مۆمیان بە نیشانەی ٥٠ساڵ خەبات وتێکۆشانی کۆمەڵە داگیرساند کە هاوکات سروودی پیرۆزە ٢٦ی ڕێبەندان لەلایەن بەڕێوە بەرانەوە بڵاو کرایەوە.
هاوڕێ فەرهاد مینبەری ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ وکادری لەمێژینەی کۆمەڵە بە زاڕاوەی هەورامی وێڕای بەخێرهاتن لە ئامادەبوان وتارێکی کورتی لەسەر هەڵسوڕانی ٥٠ساڵەی کۆمەڵە و هەروەها ڕێو ڕەسمەکە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. 
هاوڕێ موختارئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەیامی کۆمیتەی ناوەندی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، دواتر هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی جێگری کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات وتەیەکی کورتی لەسەر شانۆی هەڵبژاردن و هەروەها گرینگی هەوڵەکانی ناوەندی هاوکاری لەبابەت هاوئاهەنگی بەمەبەستی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکان کە لەم دواییانەدا دەستی پێکردوە، پێشکەش بە ئامادەبوان کرد
هاوڕێی ئەدیب و تێکۆشەری ناوڕیزەکانی کۆمەڵە شوانە بۆکان دیکلەمەی شیعری ئێستاکەیش کۆمەڵە نرکەی دێت بەدەنگە بە سۆزەکەی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
بەڕێزئۆگە بەرگە لە لایەن حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژی کە حیزبێکی دۆستی گەلی کورد وبزووتنەوەکەیەتی، لە لایەن حیزبی سویسالیستی چەپی نۆروێژ پەیامی پیرۆزبایی پێشکەش کرد.
بەڕێزان کاک هەندرێن باوەنووری کارگێری ناوەندی دەرەوەی یەکێتی لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کاک ئیسمائیل عەلیپوورلە لایەن کۆمیتەی هاوکاری هێزەسیاسییە کوردستانییەکان  یەکی پەیامێکیان پێشکەش کرد، بەڕێز کاک جەعفەر حامدی لەسەر کاریگەرییەکانی کۆمەڵە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو و هەروەها گرینگی پێوەندی و هاوکارییەکانی کۆمەڵە لە گەڵ لایەنەکانی دیکە وتەیەکی پێشکەش کرد.
بەڕێز کاوە فەتحی هونەرمەندی هەژاران و چەوساوەکانی کوردستان، چەند بەرهەمی هونەری خۆی لەسەر کۆڵبەر و نان و ئازارەکانی کۆمەڵەگا پێشکەش کرد.
لەدرێژەی ڕێو ڕەسمەکە گرووپی شانۆی ناوەندی هونەری ڕۆژهەڵات سەر بە کۆمەڵەی کولتووری نەوان شانۆیەکیان بەناوی یەکسانی پێشکەش کرد، هەوڵ و چالاکی و خەباتی ٥٠ساڵەی کۆمەڵە بەشێوازی فیلم پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
شایانی باسە لەناوە خنی بەرنامەکەدا هاوڕێیان جەلال هانیس وکەژاڵ درەخشانی ناوەناوە شیعر وپەخشان و تراکت و بانگەوازەکانی کۆمەڵەیان پێشکەش بە ئامادەبوان ئەکرد.
بەپێشکەش کردنی شیعرێک لە لایەن هاوڕێ شوانە بۆکان بەشی یەکەمی ڕێو ڕەسمەکە کۆتایی پێهات
هونەرمەندانی خۆشەویستی گەلەکەمان، کاک سامان سەرچناری، کاک موحەممەد تاهۆ، کاک شێرکۆ باڵەبان، کاک پێشڕەو زەرداسەر و کاک ئاوات  بەشی دووهەمی ڕێو ڕەسمەکەیان ڕازاندوە و بەپێشکەش کردنی بەرهەمەهونەرییەکەیان لەگەڵ شایی و خۆشی بەشداربوان تا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژەیان بە ڕێو ڕەسمەکەدا.

شایانی وتنە بۆ ئەم ڕێوڕەسمە کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی سیاسی کوردی، ئێرانی و نۆروێژی ڕاستەوخۆ، یان بە ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بوون و شان بە شانی ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە ڕێزیان لە٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە گرت کە بریتی بوون لە:

کۆمیتەی هاوکاری هێزەسیاسییەکوردستانییەکان
باشوور
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجوومەنی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناردنی برووسکە
ڕۆژاوا
ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریە ئەنەکەسێ
باکوور
پارتی دیموکراتی کوردستان- باکوور
ڕۆژهەڵات
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان 
ئێرانی
حیزبی چەپی ئێران(فدائیانی خلق)
نۆروێژی
حیزبی چەپی سوسیالیستی نۆروێژ SV
هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی ئیسرائیل نوێنەرایەتی ئەورووپا
فدراسیۆنی کۆمەڵە کولتوورییەکان لە نۆروێژ
بەناوی کۆمیتەی کۆمەڵە لەنۆروێژ پڕ بەدڵ سوپاسی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوەکان چ ئەوانەی بەناردنی برووسکەی پیرۆزبایی و چ ئەوانەی ڕاستەوخۆ بەشدارییان کرد و هەموو ئەو کەسایەتییە سەربەخۆیانە ئەکەین کە بەئامادەبونیان شان بەشانی تێکۆشەرانی کۆمەڵە ڕێزیان لە ٥٠ساڵ خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە گرت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی نۆروێژ


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:55:26/02/2020