گەڕانەوەی ئێران بۆ پێڕستی ڕەشی FATF

گەڕانەوەی ئێران بۆ پێڕستی ڕەشی FATF
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ گەڕانەوەی دووبارەی ئێران بۆ ناو پێڕستی ڕەشی گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی"FATF" لەگەڵ ئاگادار کردنەوەی پسپۆڕانی ناوخۆیی و دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ کاردانەوەکانی بەرەو ڕوو بووتەوە بە جۆرێک کە بڕێک کەس سەبارەت بە "قەیراناوی" تر بوونی باروودۆخ نیگەرانن و بڕێک کەسیش لە ئاڵۆزتر بوونی دەور دانەوەی گەمارۆکان هەواڵیان داوە.
گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی لە ٢٦ی ڕەزبەر بۆ شەشومین جار و بەجۆرێک دوایین جار، دەرفەتێکی چوار مانگەی بە ئێران دا تا پەیوەست بە کۆنوانسیۆنەکانی "بەرەنگاری لەگەڵ تاوانە سازمان یافتەکان" (پالێرمۆ) و "بەرەنگاری لەگەڵ دابین کردنی ئابووری ترۆریزم"(CFT) ببێت و دووری لە پێڕستی ڕەش ببێت بەڵام ئەم دوو گەڵاڵەیە هیچیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پەسەند نەکران.
بە دڵنییاییەوە یەکێک لە سەرەتایی ترین کێشەکانی گەڕانەوە بۆ پێڕستی ڕەشی FATF، باروودۆخێکی ئەستەم بۆ بەردەست بوونی کەرەستە یاسایی و ڕێگە پێدراوەکان دێتە پێش بە جۆرێک کە فرۆشیار و موشتەری لە وەرگرتن و پەرداخت لەگەڵ نیزام کەڵک وەرناگرن.
پێڕستی ڕەشی گرووپی هەنگاوی ماڵی، وەرگرتن و پەرداختی ئابووری لە ئینستێکسی یەکێتی ئۆرووپا و یان کاناڵە تایبەتەکانی چین و ڕووسیەش بۆ کۆماری ئیسلامی زۆر ئەستەم تر دەکات و لە بڕێک شوێن دا کەڵکی لێ وەرناگیردرێت و لە ئاوا باروودۆخێک دا داد و ستەدی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای کاناڵە نا ئاساییەکانەوە بەڕێوە دەچێت کە لانیکەم نرخێکی زۆر زیاتر دەخاتە سەر شانی ئەم ڕژیمە و بە نرخێکی گران تەواو دەبێت.
گران تر بوونی ئەرزی دەرەوە و دابەزینی زیاتری ڕیاڵ لە ئێران یەکێکی دیکە لە کاردانەوەکانی ئەم هەنگاوە دەبێت، پەیوەست نەبوونی کۆماری ئیسلامی بە کۆنوانسیۆنی پالێرمۆ کە یەکێک بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئاستی کۆماری ئیسلامی لە ڕێژەی ئیعتباری ئابووری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دێنێتەو خوارتر و ئەمە ئابووری و پووڵی ئێران زیاتر و زیاتر بێ نرخ و ئەرزی دەرەوەی ئێران گرانتر دەکات.
یەکێکی دیکە لە کاردانەوەکان، دەرچوونی زیاتری ئەرز لە دوای بێ ئیعتبار بوونی ڕیاڵ لە ئێرانە، هەر ئێستا لانیکەم ساڵانە ٣٠تا ٤٠میلیارد دۆلار پووڵ لە ئێرانەوە بۆ باقی دیکە وڵاتان وەکوو ئیماڕات و تورکیە و گورجێستان دەڕوات. ئەمە بە مانای ڕاوەستانی بەرهەم هێنان و بێکاری و لەدەست چوونی هێزی کڕینی خەڵکە و هەروەها ئەگەری لە ناوچوونی بورسی تێهران لە درێژ ماوە دا هەیە.
لە دوای گەڕانەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ پێڕستی ڕەشی گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی، ئەگەری هاوئاهەنگی ئەو وڵاتانەیشی کە بە شوێن چارەسەرێک دا بۆ ئێران دەگەڕان لەگەڵ کارزاری ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:00:25/02/2020