کرماشان: یەکێک لە زیندانیانی مانگی خوزەڵوەری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کرماشان: یەکێک لە زیندانیانی مانگی خوزەڵوەری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی یەکشەمە ٤ی ڕەشەممەی ٩٨ی هەتاویی زیندانیەک  بەناوی" ڕەزا ئومیدی یاریجانی" تەمەن ۲۲ ساڵ لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ناوبراو لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ئابانی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو دواتر حوکمی ٤ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شارەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەری لە لایەن خەڵکی وەزاڵە هاتوووەوە لە دژی سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم و بارودۆخی فەلاکەت باری ئابووری و دیکتاتۆری ڕژیم هاتنە سەر شەقامەکان و تەزاهوراتیان بەڕێوەبرد.
ئەم تەزاهوراتانە هەر زۆر زوو لە لایەن کۆماری ئیسلایەوە ئەم ناڕەزایەتییانە سەرکوت و دەمکوت کرا و بە هەزاران کەس لە ئاکامی سەرکوتی رژیم گیانیان لەدەست دا ودەستگیر کران و بریندار بوون.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان گیراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەزڵوەر لە ژێر تووندترین ئەشکەنجەدابوون و هەندێکیان بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەست داوەوە و هەندێکیان بە هۆی کاریگەری دوای ئەشکەنجەی قورس دەستیان داوەتە خۆ کوژی کە "ڕەزا ئومیدی یاریجانی" تەنیا نموونەیەک لەوانەیە.
پێویستە بوترێت؛ لە نێوان دەستگیرکراواندا ژمارەیەکی زۆریان بریندار بوون و بەرپرسانی زیندان بەمەبەستی چارەسەری ئەوان کەمتەرخەم بوون.

ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:25/02/2020