بومەلەرزە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەی "ورمێ" بارودۆخی خەڵکی ئەو ناوچەیەی خستوەتە مەترسییەوە

بومەلەرزە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەی
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی ڕەشەممە بوومەلەرزەیەکی بە دوای بوومەلەرزەکەی ڕۆژێک پێشتری چەند ناوچەی سەر بە ئوستانی "ورمێ"ی لەراندەوەو ڕێگای پەیوەندییەکانی ئەو ناوچانەیەی بچڕاند.
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئەو بوومەلەرزەیە لە کاتژمێر ١٩و ٣٠ خولەکی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە گەورەیی ٥.٥ ریشتێر ڕووی داو و بوو بە هۆی داڕمانی زۆرێک لە ماڵەکانی ئەو ناوچەیە.
هەروەها سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بوومەلەرزەیێک لە شاری قتوور ڕووی داوە و بە پێی هەواڵەکان زۆربەی ماڵەکانی ئەو ناوچەیە داڕماون و ٧٢کەس لە شارومەندانی ئەو شارە بریندار بوونە و لە دۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبەن.
شاری قتوور شارێکی کوێستانی و بەفراوییە و شارومەندانی ماڵ ڕماوی ئەو شارە لە دۆخێکی زۆر نالەبار دابەسەر دەبەن و هەروەها ئەوە لە حاڵێک دایە کرۆنا ڤایرۆس لە شارەکانی ئێران و هەروەها ئەو ناوچەیەش لە حاڵی پێشڕەوی دایە و سەرما و نەبوونی سەرپەناییەک بۆ خەڵکی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دەبێتە هۆی  مەترسیداربوونی چەند بەرابەری خەڵکە ناوچە ناوبراوەکان بۆ ئەوەی تووش بە نەخۆشی کۆرۆنا ببن  و حکوومەت هیچ هاوکارییێک بۆ یارمەتی بە خەڵکی بوومەلەرزە لێدارو ناکات و وەک هەمیشە هیچ گرینگیەک بە گیانی شارۆمەندان نادات.

ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:12:24/02/2020