ئاماری قووربانیانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران تا دێت ڕوو لە زیاد بوونە

ئاماری قووربانیانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران تا دێت ڕوو لە زیاد بوونە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێی وتەکانی وتەبێژی هەیئەت ڕەئیسەی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی لە زمانی سەعید نمەکی وەزیری بێهداشت و دەرمان، تا ئیستا لانیکەم ٤٧ کەس تووشی نەخۆشینی کرۆنابوون و ١٢ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشینەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە باس لەوە کرابوو کە ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا تەنیا ٨ کەسە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شارە جیاجیاکانی ئێران وکوردستانی ڕۆژهەڵات باس لە نەبوونی کەرەستە و ئامراز بۆ پێشگرتن بە نەخۆشنی کۆرۆنا لە ئێران لەوانە نەبوونی ماسک، دەستکێش و کیتی شناسایی تەنانەت لە بیمارستانەکان دەکەن و دەوترێت کە بە هۆی نەبوونی ئەم کەرەستە گەلە بە سەدان کەس لە شارۆمەندان و کادرە پزشکییەکانی بیمارستانەکان تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون.

پێویستە بوترێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە نەخۆشینی کۆرۆنا و بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کەمتەرخەم بووە و هیچ هەوڵێكی ئەوتۆ بۆ چارەسەی ئەم کێشەیە نەداوە و هەر ئەمەش ترس و  گومانی لە لای خەڵک وڵاتانی دەروبەری درووست کردوە.

ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:52:24/02/2020