خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی کەمتەرخەمییەکانی کۆماری ئیسلامی مەترسی تووشىووة بە نەخۆشینی کرۆنایان لەسەرە!

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی کەمتەرخەمییەکانی کۆماری ئیسلامی مەترسی تووشىووة بە نەخۆشینی کرۆنایان لەسەرە!
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات چەندین کەس لە شارە کوردەکان تووشی نەخۆشینی کرۆنا بوون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ١ کەس لە شاری کامیاران و  ٦ کەس لە شاری پیرانشار هەروەها چەندین کەس لە شاری سنە  بە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشینی ‌کرۆنایان لەسەر بووە و بۆ بیمارستانی شاری ورمێ گواستراونەتەوە.

شاری پیرانشار بە حەشیمەتی زیاتر سەدو چل هەزار کەس، شارێکی سنووری و سەر بەسنووری تەمەرچییان ویەکێک لە گەورەترین سەنتەرە تیجارەتییە خارجییەکانی ئێرانە، بەڵام بە هۆی ئەوە کە لە تەقسیماتی کشوەری دا لە بەشی پارێزگای ورمێ دایە و زۆربەی خەڵکەکەی کوردە، حکوومەتی ئێران بەرمابەر دابین کردنی هەر جۆرە ئیمکاناتێک بۆ زمەت گوزاری بۆ دابین کردنی پێداویستییەکان، ئاوەدانی و سڵامەتی بۆ خەڵکی ئەو شارە زۆرترین کەمتەرخەمی بووە و ئیستاش وێڕای نەبوونی پلان و سیاسەتی بەرگری لە کڕۆنا ڤایرووس لە لایەن حکوومەتی ئێران، کرۆنا ڤایرووس گەیشتۆتە شارە کوردستانییەکان و هەر وەها شاری پیرانشار و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٦ کەس بە هۆی نەخۆشی و مەشکووک بوون بە فایرۆسی کرۆنا و نەبوونی هیچ ئیمکاناتێکی دەرمانی بو تەشخیسی نەخۆشی کرۆنا، گواستراونەتەوە بیمارستانەکانی شاری ورمێ.

بە پێی وتووێژی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەگەڵ کادر و پێرسۆنێلەکانی بیمارستانی خومەینی شاری پیرانشار، بیمارستانی خومەینی ئەو شارە کە تەنیا بیمارستان و بنکەی سڵامەتی ئەو شارەیە لە ڕۆژانی ڕابردوو کەسانێکی زۆر بە هۆی مەشکووک بوونیان بە کڕۆنا فایرۆس سەردانی ئەو بیمارستانەیان کردوە، بەڵام بیمارستان هیچ زانیاریی و ئیمکاناتێکی بۆ  ناسین و دەرمانی نەخۆشی کڕۆنا نییە.
هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری پیرانشار ڕایگەیاندووە کە ترس و نیگەرانێکی زۆر لە فایرۆسی کرۆنا بەسەر خەڵکی ئەو شارە دا زاڵ بووە و هەروەها لە هیچ دارووخانە و سوپێرمارکێتێکی ئەو شارە  لە ئیستادا ماسک بۆ پێشگیری لەو نەخۆشییە دەست ناکەوێت.

ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:24/02/2020