دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری مهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری مهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات "زینەت خانمی قازی" دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو کاک کەماڵ عەلیار و هەر وەها دایکی کاک بەهمەن عەلیار کادری دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ کەماڵ عەلیار یەکێک لە کادرەکانی کۆمەڵە و بەرپرسی سیاسی گوردانی سەقز بوو کە گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەزرەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی خەڵکی کوردستان بەختکرد.

زینەت خانمی قازی سیمای خۆشەویست و  ناسراوی شاری مهاباد و هەر وەها خوشکی کەسایەتی سیاسی کورد بەڕێز "ئەمیر قازی"  بوو کە ڕۆژی شەممە ۳ی ڕەشەممەی ۱۳۹٨ی هەتاویی لەو شارە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکانی "قازی‌"،  "عەلیار"  و سەرجەم خزم و کەس و کاری زینەت خانمی قازی دەکەین و خۆمان بە شەریک و خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:51:23/02/2020