قەرەنتینەی ٢ کەس لە شاری "بابۆل" کە گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنایان لەسەر بوو

قەرەنتینەی ٢ کەس لە شاری

ئاسۆی ڕۆژهەڵات:بە پێی وتەی یەکێک لە بەرپرسانی بێهداشت و دەرمانی زانستگای علووم پزیشکی "بابول"ی ئوستانی مازندەران ٢ کەس کە گومانی توشبوون بە نەخۆشی کرۆنایان لەسەر بوو قەرەنتینە کراون.

ڕۆژی پێنج شەممە ١ی ڕەشەممە جێگری بەرپرسی بێهداشت و دەرمانی زانستگای علووم پزیشکی "بابول" ڕایگەیاند؛ ئەم ٢ کەسە ئیستا لە قەرەنتینەدان و نموونەبەرداری لەوان، لە حاڵی ئەنجامدایە.

هاوکات بەرپرسی پەیوەندییەکانی بیمارستانی "ڕۆحانی شاری بابۆل" ڕایگەیاند؛ ٢ کەسی توشبوو بە نەخۆشینی
و ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بووە.

بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە ڕاگیەندراوە کە لە شاری "قۆم" ٢ کەس بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا گیانیان لەدەست داوەو لە لایەکی دیکەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوە کراوەتەوە کە ٣ کەسی دیکە لە شاری "قۆم" بە هۆی نەخۆشینی "کرۆنا" گیانیان لەدەست داوە.


ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:00:20/02/2020