سوتاندنی بنێری کاندیداکانی مەجلیس لە لایەن خەڵکی وەزاڵە هاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات

سوتاندنی بنێری کاندیداکانی مەجلیس لە لایەن خەڵکی وەزاڵە هاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی کە بەدەستی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و بۆ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران، خەڵکی شارەکانی کوردستان دەستیان داوەتە هەڵمەتی سوتاندنی بنێری پاڵێوراوانی مەجلیس.
بە پێی ئەو ویدیۆ و زانیاریانەی کە لە ماوەی ئەم ڕۆژانەدا بە دەستمان گەیشتووە، خەڵک بە سوتاندنی بنێرەکان، کۆ نەبوونەوە لە بەردەم ستادی کاندیداتۆرەکان و ... ئەم شانۆگەرییەی هەڵبژاردنیان رسوا کردوە.
زانیارییەکان لەسەر بارودۆخی ئیستای ئێران باس لەوە دەکەن کە ئەم شانۆگەریانەی هەڵبژاردن لە دەورەی ١١هەمی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە هەموو ساڵێک لە لایەن خەڵکەوە ئاشکرا بووە و پێ دەچێت کە سەرەڕای گرتنە بەری شێوازگەلی جۆراجۆر بۆ کێشانی خەڵک بۆ پای سەندووقەکانی دەنگدان، بەڵام لە لایەن زۆرینەی خەڵکەوە بایکۆت دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:20/02/2020