گیان لەدەست دانی ٢ کەس بە هۆی نەخۆشی کرۆنا لە شاری "قۆم"

گیان لەدەست دانی ٢ کەس بە هۆی نەخۆشی کرۆنا لە شاری

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردوەتەوە کە لە شاری "قۆم" بە هۆی نەخۆشینی کرۆنا ٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.
دوابەداوی بڵاو بوونەوەی قووربانی بوونی ٢ کەس بە هۆی نەخۆشی کرۆنا لە شاری "قۆم" ئیستا بارودۆخی ئەو شارە حاڵەتی نیوە قەڕەنتینەی بە خۆوە گرتوە و داخستنی قوتابخانەکان، زانستگاکان و ئامادە باشی هێزە تایبەتەکانی لێ کەوتوەتەوە.
بڵاو بونەوی هەواڵی گیان لەدەستدانی ٢ کەس بە هۆی توشبوون بە نەخۆشی کرۆنا لە کاتێکدایە کە پێشتر لە لایەن ڕاگەیاندنە حکومەتییەکانەوە ئەم هەواڵە ڕەت دەکرایەوە.

سەرچاوەیەکی هەواڵ لەم باریەوە بڵاوی کردوەتەوە کە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کرحنا زیاتر لەو ڕێژەیەیە کە ڕاگەیەندراوە و ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕوونی کردەوە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەشەممە ٣ کەس بە هۆی نەخۆشی کرۆنا لە نەخۆشخانەی "نکۆیی" گیانیان لەدەست داوە بەڵام لە لایەن بەرپرسانی حکومەتیەوە ئەم هەواڵە بە هۆکاری نادیار پشتڕاست ناکرێتەوە.

پێویستە بوترێت: بە پێی وتەی بەرپرسانی حکومەتی "چین" تا ئیستا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە ڤایرۆسی کرۆنا لەو وڵاتە گەیشتوەتە دو هەزار و ١١٨ کەس.
بە پێی وتەی بەرپرسانی حکومەتی وڵاتی "چین" تەنیا ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ی هەتاویی ١١٤ کەس لە ئوستانی "هوبی" بە هۆی نەخۆشینی "کرۆنا" گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات بەرپرسانی بێهداشت و دەرمان لە وڵاتی کۆریای باشوور رایانگەیاندووە کە ٣١ کەسی دیکە تووشی نەخۆشی "کرۆنا" بوە و بەم شێوەیە ژمارەی قووربانیانی ئەم ڤایرۆسە لەو وڵاتە گەیشتوەتە ٨٢ کەس.


ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:20/02/2020