منداڵ هاوسەری لە کوردستان قووربانیەکی دیکەی لێ کەوتەوە!

منداڵ هاوسەری لە کوردستان قووربانیەکی دیکەی لێ کەوتەوە!
ئاسۆی ڕۆژهەلات؛ ژنێکی مێر منداڵی تەمەن چواردە ساڵانەی خەڵکی شاری "پیرانشار" کە خێزاندار بوو، بە ناوی "کەوسەر گوڵی سۆغانلوو" ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بە پێی زانیارییەکان سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی کچێکی مێر منداڵی تەمەن چواردە ساڵ  ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەوالە هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە مێر منداڵە ١٤ ساڵە کە خێزاندار بووە، بۆ هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئاشکرا نەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێران خاوەنی زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی ژنان لە جیهاندایە و سیستیمی دەسەڵات دار نەتەنیا هیچ هەوڵێک بۆ بەرگری کردن لە خۆ کوژی ژنان نادەن بەڵکوو سیاسەتەکان و یاساکانی زۆرترین خسارەت لە ژنان دەدات.
بە مێرد دانی ژنانی خوار ١٨ ساڵ پێشێل کاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە کە تەنیا لە دەسەڵاتە کۆنەپەرەست و دواکەوتوەکانی جیهاندا ڕوو دەدەن و پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەنا بردنی ژنانە بۆ دیاردەی دڵ تەزێنی خۆکوژی.

بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڵاو کرایەوە  تەمەنی ژنانی سەرپەرەستی بنەماڵە لە ئێران بە تێکڕا بۆ ١٤ ساڵ دابەزیوە کە بە هۆی پەرەسەندنی دیاردەی منداڵ هاوسەریوەیە.
بە پێی ئامارە بڵاوەکراوەکانی خودی ڕژیم لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ژنانی سەرپەرەست لە ئێران لە بەرامبەر پیاوان، ٥٨ لەسەد زیادی کردوە و لە ئیستادا ٣ میلیۆن ژن سەرپەرستی بنەماڵەیان لە ئەستۆدایە.
ئەم ئامارە لە حاڵێک دایە کە " کنوانسیۆنی مافی منداڵان" ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە ئێرانی پێ زیاد بووە، کەسانی ژێر ١٨ ساڵیان بە منداڵ ناسیوەو دەوڵەتەکانیان بە بەرپرس زانیوە کە پێش بە منداڵ هاوسەری و لە وڵاتەکانیان بگیردرێت. 
 لە دوو ساڵی ڕابردوودا خۆکوژی شارۆمەندانی ژێر ١٨ ساڵ لە ئێران بە ڕادەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و چاوەدێرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەمە بە زەنگێکی پڕ مەترسیدار بۆ کۆمەڵگا دەزانن.
سەرەرای هەوڵ و ماندوو بوونی چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و ژنان و چالاکانی پێشڕەو بۆ بەرگرتن بە پەروە سەندنی دیاردەی خۆکوژی بە تایبەت لە ناو ژنان بەڵام لەگەڵ خراپتربوونی دۆخی گوزەران لە ئێران، سیستمی دەسەلات داری کۆنەپەرەستی ئیسلامی و پشتیوانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە چەوساندنەوەی ژنان بە یاسا و نەبوونی بەرنامە چارەسەری  بۆ ئەم کێشانە لە لایەن حکومەت و نەبوونی پەروەردەی درووست لە ناو کۆمەڵگا و بەرتەسک کردنی چالاکی بۆ چالاکنی ئەم بوارە و دەستگیر و ئەشکەنجە و لێدانی ئەم بوارە، بووە بە هۆی ئەوی خۆکوژی و خۆسوتاندنی ژنان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
پێویستە بوترێت؛ خۆکوژی دیاردەیەکی هوشیارانە و ئاگایانەیە کە ژنان لە ئێران و کوردستان بۆ سڕینەوەی جەستەی خۆیان پەنای بۆ دەبەن، بەڵام دەرەنجامی ئەم کارە دەبێت بە هۆی ئەوەی کە ژنانی دیکەش بۆ چارەسەری کێشەکانیان ڕوو بکەن لەو دیاردەیە و کەسو کاری قوربانیان کاریگەریان لەسەرد دابنرێت و هەر وەها کەسانی دیکە هەوڵ بدەن بۆ کوشتنی ژنان و کەسوکاریان بە بیانووی ئەوەی کە خۆی خۆی کوشتوە پاساو بۆ کارەکەیان بهێنن، بۆیە بۆ چارەسەری کێشەی ژنان و گەیشتن بە مافەکانیان دەبێت ژنان لە بوارگەلی جۆراوجۆر خەبات و تێکۆشان و بۆ وەر گرتنی مافەکانیان تێ بکۆشن. 

ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:26:19/02/2020