بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان بۆ چەندەمین جاری بەردەوام +وێنە

بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان بۆ چەندەمین جاری بەردەوام
+وێنە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی کاروچالاکییەکانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، چالاکان و هەڵسوڕاوانی دوژمن بەزینی کۆمەڵە لە ناوچەی ساراڵ و گوندی بەڵکەڕی سەر بە ناوچەی سەشیووی شاری مەریوان چالاکی بەرینی تەبلیغیان بۆ چەندەمین جاری بەردەوام سەرەڕای کەشی ئەمنیەتی زاڵ بەسەر ناوچەکەدا بە سەرکەوتووانە بەڕێوە برد.

چالاکانی کۆمەڵە لە بەشی ڕێکختنی نهێنی کۆمەڵە "زاگرۆس" بە هەڵ کردنی ئاڵای سووری کۆمەڵە، بڵاو کردنەوەی تراکت و نوسراوەی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە گوندەکانی ناوچەی ساراڵ و گوندی بەڵکەڕی سەر بە ناوچەی سەرشیوو، ڕێزیان لە ٥٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە و ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندان گرت.
دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن هاوڕێیانی ماندوویی نەناس، ئاڵای سوورتان هەر شەکاوە بێت و ٢٦ی ڕیبەندان لە ئێوەش و سەرجەم هاوڕێیانی ناوخۆ پیرۆز بێت.

ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:31:18/02/2020