شادمان بەنی بەشەر سەرپەرەستی شۆرای بەڕێوبەری گرووپی شاخەوانی "چل چەمە" چارەنووسی ناڕوونە

شادمان بەنی بەشەر سەرپەرەستی شۆرای بەڕێوبەری گرووپی شاخەوانی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات "شادمان بەنی بەشەر"  سەرپەرەستی شۆرای بەڕێوبەری گرووپی شاخەوانی چل چەمەی شاری "سنە" دوای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی، چارەنووسی ناڕوونە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند، "شادمان بەنی بەشەر" چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژینگە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ دوای چوونە دەرەوە لە مالی خۆی، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار دوگوێزرێتەوە و لە پەیەوەندییەکی کورتی تەلفوونی لە لایەن ناوبراوەوە کەسوکاری ئاگادار دەبنەوە "شادمان" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستگیر کراوە.
شادمان بەنی بەشەر، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو سەبارەت بە پرسی داگیر کردنی زەوینەکانی "کوچکەڕەش" چالاکی گراوانی هەبووە و بە شێوەی یاسایی پەیگیری ئەم پرسە بووە.
پێویستە بوترێت؛ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی شادمان بەنی بەشەر سەبارەت بە چارەنووسی کوڕەکەیان بەڵام هچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو لەبەردەست دا نییە.

ئه‌م بابه‌ته 163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:34:16/02/2020