٢ شارۆمەندی ژنی کوردی دەستگیر کراو،٢ مانگە لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمدان

٢ شارۆمەندی ژنی کوردی دەستگیر کراو،٢ مانگە لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمدان
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: دوای تێپەڕبوونی زۆرتر لە ٢مانگ لە دەستگیربوونی ٢ژنی کوردی خەڵکی شاری سنە، ئەو ٢چالاکە مەدەنییە لە ژێرگوشار و ئەشکەنجە لە ژێر بازجوویی و لێپرسینەوە دان.

"پەریسا سەیفی" خوێندکاری کوردی زانکۆ و چالاکی بواری فەرهەنگی و هوونەری کە لە ڕۆژی ٢١ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی ئێران دەستگیر کرابوو و بۆ بازداشتگای "شەهرامفەر"ی سەر بە سازمانی ئیتلاعاتی سپای شاری "سنە" گواستراوە.
ناوبراو لە قەرەنتینەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەت (زیندانی ژنان)ی سنە ناردرابوو بۆ ناو بەندیخانە و ئێستاش هەر لە ناو بەند دایە.

هەروەها "فەریدە وەیسی" لە ئەندامانی جەمعییەتی "شەیدای سەوزی" لەیلاخ کە لە  ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری دێگوڵان دەستگیرکرابوو و بۆ بازداشتگای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری "سنە" گواسترایەوە و لە ژێر گوشاری ئیتلاعات و لێپرسینەوە دایە.

"فەریدە وەیسی" و هاوسەرەکەی "سیرووس عەباسی" لە شوێنی کارەکەیان لە ئاموزشگای "زانست" دەستگیر بوونە.

دەبێ بوترێ "ئازاد عەباسی" برای "سیرووس عەباسی" دوای لێپرسینەوە لە دۆخی براکەی و هاوسەرەکەی لە ئیداری ئیتلاعات، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستگیرکرابوو.

ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:46:16/02/2020