خسرەو ئەڵماسی
ساڵی ٢٠٢٠ به رووداوی گهڕموگوڕ ده‌ستی پێكردووه كه ده‌كرێت ببنه هۆی گۆڕانكاری گه‌وره بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له سه‌ره‌تای مانگدا و له هه‌ڵمه‌تێكی چاوڕهواننهكراو، هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكی هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر كاروانی ترۆمبێلهكانی قاسمی سوله‌یمانی له نیزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و له ده‌ره‌نجامدا، فه‌رمانداری هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی، و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانیان كوژران.
قاسمی سوله‌یمانی كه‌سێكی نیزیك و جێ متمانه‌ی رێبه‌ری باڵاسی شۆڕشی ئیسلامی و جێبه‌جێكه‌ری پلانه‌كانی رێژیم بوو بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و كوشتار و ناسه‌قامگیری و وێرانی له ناوچه‌كه له ژێر ناوی هه‌نارده كردنی شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌وی خۆیان ناوی ده‌نێن قووڵایی ستراتیژیك. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی نهێنی و په‌یوه‌ندییه‌كانی قاسمی سوله‌یمانی له سه‌ر ئاستی كه‌سی بوون نه‌ك سیسته‌ماتیك، به له ناوچوونی، ئه‌و سیاسته‌ی رێژیمی ئێران تووشی داڕمان و شكستێكی گه‌وره بۆته‌وه. كرده‌ی كوشتنی فه‌رمانداری هێزی قودس درێژه‌ی سیاسه‌تی گووشاری زۆرینه له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ لاوازكردن و گۆشه‌گیركردنی كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه‌یه و له لایه‌ن پارتی كۆمارییه‌كان و میدیاكانیان به ته‌واوی پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه كرا. به‌ره‌ی لیبڕاڵ و دیمۆكراته‌كان و میدیاكانیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قاسمی سوله‌یمانی به كه‌سێكی تیرۆریست و خراپ ده‌زانن كه ده‌ستی به خوێنی ئه‌مریكی سوور بووه و رۆڵی سه‌ره‌كی له نانه‌وه‌ی ئاژاوه و وێرانكاری له ناوچه‌كه گێڕاوه، به‌ڵام ره‌خنه‌یان له چۆنێتی هه‌ڵمه‌تی كوشتنه‌كه و كاته‌كه‌ی و ده‌ره‌نجامه گریمانه‌ییه‌كانی گرتووه.
به نه‌بوونی قاسمی سوله‌یمانی له‌وه ده‌چێت كاراكته‌رێكی به‌ربه‌ست و رێگر له‌به‌ر ده‌م مامه‌ڵه‌ی سه‌ده له وێنه‌كه كرابێته ده‌ره‌وه. مامه‌ڵه‌ی سه‌ده‌ی نێوان ئیسرائیڵ و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ماوه‌ی سێ ساڵه به نهێنی كاری بۆ ده‌كرێت و جارد كوشنه‌ری گه‌وره راوێژكار و زاوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی. له ماوه‌یه‌دا، تیمی كوشنه‌ر چه‌ندین جار سه‌ردان و گه‌شتی كردووه بۆ وڵاتانی عه‌ڕه‌بی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه كۆبوونه‌وه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیان له مامه‌ڵه‌كه مسۆگه‌ر بكات. به‌شی ئابووری مامه‌ڵه‌كه پێشتر راگه‌یاندراوه و به‌شه سیاسییه‌كه‌ی له كۆتایی مانگی ژانویه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له واشنگتۆن راگه‌یاندرا. هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ركابه‌ره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئیسرائیڵ له واشنگتۆنه و هه‌ر دووكیان وه‌ك یه‌ك پشتیوانی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن. دۆناڵد تڕا‌مپ پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌توانێت كێشه‌ی نێوان ئیسرائیڵ و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، كه‌سی دیكه ناتوانێت ئه‌و كاره بكات. هاتنه ده‌رێی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و له ناو بردنی قاسمی سوله‌یمانی وه‌ك دوو كاری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و مامه‌ڵه‌ی سه‌ده ئاماژه‌یان پێدراوه. له مامه‌ڵه‌ی سه‌ده، چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین له به‌ر چاو گیراوه و ده‌ستبه‌ج ده‌ست به سیاریكردنی سنووره فه‌رمییه‌كانی وڵاتی ئیسرائیل ده‌كرێت و مافی سه‌روه‌ری ئیسرائیل به سه‌ر دۆڵی ئوردن به فه‌رمی دانی پیا نراوه. له به‌رامبه‌ریشدا، مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و یارمه‌تی دارایی بۆ بووژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری فه‌ڵه‌ستین له به‌ر چاو گیراوه.
پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه له سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مه‌جلیسی پیرانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری باڵای وڵات به‌رده‌وامه و دوای سێ رۆژ مۆڵه‌تدان به تیمی به‌ڕێوه‌به‌رانی لێپێچینه‌وه‌كه، كات دراوه به تیمی به‌رگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی. ئه‌گه‌ر چی پێده‌چێت له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا، مه‌جلیسی پیران له قازانجی دۆناڵد تڕا‌مپ بڕیار بدا و كۆتایی به لێپێچینه‌وه‌كه بێنێت، به‌ڵام مشتومڕەكان به‌رده‌وامن.
ئه‌م بابه‌ته 881
جار خوێنراوهتهوه